تەویلە/tewîle: ن:[ توێ] تەوڵە، تەوێڵ، توێڵ _ تیووڵە ( ئەردە)، ناوچاوان _ نێوچاوان
.
.
_______________________
تەویلە/tewîle: ن: تەول (کباک)، زەرداو.
لەتەویلەکردن/le tewîle kirdin: کتپ: تەولاندن.
.
.
_______________________
تەویلە/tewîle: ن: پڕنگەهـ : ئەنباری گەنم و دانەوێڵە.
.
.
_______________________
تەویلە/tewîle: ن: بنی( کباک)، دووڕ، نێو _ دەنێو، هەندور.
.
.
______________________
تەویلە/tewîle: ن: تەوێڵە، جێگایەک بۆ حەوانەوەی ئەسپ و هێستر و گوێدرێژ واتا وڵاغی یەكسم. یان هۆڵی سازكراو بۆ داكردنی چواروێ، گەور، ستەوڵ.[ لا : stabulum][ فەر : etable][ ع : اصطبل]
دە(لە)تەویلەدا گەورەبوون/de(le)tewîle gewrebûn: كتن، شڕ:[ ئد] بێ ئەدەب بوون، بێتەربیەت بوون، داب و نەڕێتی كۆمەڵ تێنەگەیشتن.
:: نەسڵاوێك نەعەلەیكێك، سەری دادەخات و دەروات دەڵێی دە تەویلە دا گەورەبووە.
.
.
.
.