تووش¹/tûş: ئان:[ كباك][ نخ] گرفتار، دووچار، ئالوودە، فێر : نەخۆش کەوتن بە هەوای سارد و ناخۆش.
تووشار/tûşar: نفا:[ تووش+ ئار] ئەنگواو، ئەنگاوتە، تووشبوو.
تووشبوو/tûşbû: ئانفا:[ تووش+بوو(بوون)] پڕگیر، دووچار، گرفتار، گیرۆدە.
تووش بوون/tûşbûn: كتن:
1 – تووش هاتن، ڕووبەڕووبوون دەگەڵ كەسێک، بەڕیشەوە بوون، یەكدیتن، هەڤودودیتن، راستی هەڤهاتن، پەڤدیتن _ پێڤدیتن( کباک)، راستهاتن.[ ئینگـ : infected , infested ]
:: هەروا كە دەڕۆیشتم تووشی مامم بووم.
2 – گرفتاربوون، پێوەبوون، بەلالێدان، پڕبەندبوون، گیرۆدەبوون، پڕگیربوون.
:: تووشی كارێكی ناخۆش بووم.
تووشكردن/tûşkirdin: كتپ:
1 – ڕووبەڕووكردن، بەرەووڕووكردن.
2 – پڕگیركردن، گرفتاركردن، پێوەكردن، دووچاركردن، پڕبەندكردن، گیرۆدەكردن.
:: تووشت بە تووشی ئەو كابرایە كردم.
تووش هاتن/tûş hatin: كتن: تووش بوون، بەڕەت كەوتن، بەگییرهاتن.
تووشهاتوو/tûşhatû: نفا: پڕپیچ یی( ل).
تووشیار/tûşiyar: نتـ:[ تووش+ ی+ئار] تووشهاتوو، ناچار، دووچار.
تووشی زەردوویی بووە/tûşî gunik buwe: ئانفا:[ تووشی+ زەردوویی+ بووە] زەردووییای.[ ئینگـ : ]
تووشی سیل بووە/tûşî sîl buwe: ئانفا:[ تووشی+ سیل+ بووە] سیلاوی : کەسێک کە تووشی نەخۆشی سیل بووبێت.[ ئینگـ : consumative].
تووشی شێتی بووە/tûşî şêtî buwe: ئانفا:[ تووشی+ شێت+ بووە] کەسێک نەخۆشی مەزنێتی بوو بێت.[ ئینگـ : megalo manico]{ کەمالنامە، ل، 1375}.
تووشی شیزۆفرێناوی بووە/tûşî şîzofirênawî buwe: ئانفا:[ تووشی+ شیزۆفرێناوی+ بووە] ترازانی( کباک، باد).[ ئینگـ : schizophrenic]{ سەلاحەدین، ل، 812}.
تووشی گونگ بووە/tûşî gunik buwe: ئانفا:[ تووشی+ گونگ+ بووە] قۆڕ، فێرەگون.[ ئینگـ : ]
.
.
________________________
تووش²/tûş: ن:
1 – پەرتگا، شووێنی بلاو و ئاشكراكردن، هەڵەت، لێژایی، خزگە.
2 – دێوار، سەخت، پڕمەترسی.
3 – چواروێی بەدفەڕ و لەقە هاوێژ و گازگر.
4 – مرۆڤی بەدفەڕ و بێ ئاكار، نەها بەدواز، كەراڤی، دژوار : كەسێكی بەكردەوە یان بەزار ئازاری خەڵک بدات.
.
.
.
.