بەئەستۆ/be esto: ئاکتـ:[ بە+ ئەستۆ] بەمل.
{
ساقی ئۆباڵی منت بەئەستۆ
دنیایە وەسیەت، ئەکەم لەلای تۆ
کە مردم توحوا هەر بە مەی بمشۆ
بۆم مەکەن شین و گریان و ڕۆ ڕۆ
لەجێی یاسین و تەلقین و شینم
بێن کۆڕێ بگرن لە ژوور سەرینم
}{ ئەدەبی فۆلکۆر ( مەینۆشی) }
بەئەستۆدادان/be estodadan: کتن: بەملدادان.
بەئەستۆداهێنان/be esto da hênan: کتپ: بەسەرداهێنان، بەمڵداهێنان، خستنەئەستۆ.
بەئەستۆگرتن/be esto: کتپ:[ بەئەستۆ+ گرتن] لەئەستۆدابوون.
:: کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیش بەرپرسایەتی ئەم زنجیرە هێرشەی بەئەستۆ گرت.{ ڕۆژهەڵات تایمز}
.
.
.
.