بەباڵا/bebaľa: ئانتـ:[ بە+ باڵا] بەباڵایی باڕوە.(ئد) : چارەنووسی وەهایە.

بەباڵابڕان/bebaľabiřan: کتن:[ بەباڵا+ بڕان]

1 – بەقیسمەت بوون، بەنسیببوون

:: دەیگووت من ناچم با ئەمجارە یەکێکی تر بچێت خۆ بەباڵای من نە بڕاوە. 

2 – کارێک بە کەسێک لە هەموو کەسانی تر بەچاکی بکرێت

:: ئەوە هەر بەنەوزاد دەکرێت دەڵێی هەر بەباڵای بڕاوە.

بەباڵابڕین/bebaľa biřîn: کتپ:[ بەباڵا+ بڕین] بەباڵاگرتن.

:: بەباڵابڕێنێ .. لەبارەی مامۆستا شوکر مستەفاوە.{ محەمدی مەلاکەریم}.

بەباڵاداهەڵگوتن/be baľa da heľ gutin: کتن:[ بەباڵا+ دا+ هەڵگوتن][ ئد] پەسندان، باسی چاکەی کەسێک کردن، تاریف کردن.

بەباڵا گرتن/be baľa girtin: کتن :[ بەباڵا+ گرتن] گرتنی جل و بەرگی دووراو.

.

.

.

.