گرد/gird: ن:[ جێو] ئەژماز، بەرزایی، بستۆ، تەپە، زینوو.[ ئینگـ: Hill, Hillside, Slope].
گردەڵە/girdeľe: ئانتـ:[ جێو] تەپەی چكۆڵە.[ ئینگـ: Hillock]
گردەلم/girdelim: نتـ:[ جێو] گرتی زیخی.[ ئینگـ : Dune ،Sand dune]
گردەنشین/girdenişîn: نفا:[ گرد+ ئە+ نشین]
1 – لەپی کەوتوو، لەپوپۆکەوتوو، لەکارکەوتە( مرۆڤ)
2 – دەست یان پێنەماو.
گردۆلکە/girdolike: ن:[ جێو] زورگ، زوزان، تەپۆلكە.
گردی دەریایی/girdî deryayî: نتـ:[ جێو][ ئینگـ: Reef]
گردی/girdî: ئمـ: تێكڕا، کۆ، هەموو، گردین، کۆکراوەیی، گشتی، تەواوی.
.
.
________
گرد/gird: ئان: خڕ، گردەڵ، کۆ، تەپڵاک.
گردبوونەوە/girdbûnewe: کتن: کۆبوونەوە، کۆوەکردن، گردوەبوون.
گردکردنەوە/girdkirdinewe: کتپ: کۆکردنەوە، کۆوەکردن، کۆموەکردن، کۆمەڵکردن.
گردوکۆ/girdûko: نتـ: هەمووپێکەوە، وێکڕایی.
گردمۆڵە/girdmoľe: ئانتـ: گرمۆڵە.
گردۆلك/girdolik: ئانتـ: تەپۆلكە.
.
.
_____________
گرد/gird: ئان:[ جێو] درشت.
.
.
.
.