بەردەوام/berdewam: ئاک:

1 – هەمیشەیی، پایا، خۆڕاگر.[ ئینگـ: continuous]  

2 – قایم، پایەبەند، پاینە.

3 – ئازگار( ل)، تەواو.

4 – یەکوچان، یەکبینە. 

بەردەوام بوون/berdewambûn: کتن:[ بەردەوام+ بوون]

1 – بینگرتن، خڕیاندن : خۆگری لەسەرشتێک،

2 – لەسەرۆیشتن، درێژەپێدان، درێژەدان.

بەردەوامی/berdewamî: نچ:[ بەردەوام+ ئی]

1 – درێژەپێدانی، هەمیشەیی، بین گرتن، خڕیاندن. 

2 – [ فیز] هەموو تەنێک لە باری جوولانەوەیان وەستانی خۆیدا دەمێنێتەوە.

3 – بێ کۆتایی.

بەردەوامیەتی/berdewamiyetî: نچ:[ بەردەوام+ ئێتی]

بەردەوامیدان/berdewamî: کتن:[ بەردەوام+ی+دان] لەسەرڕۆیشتن، بێباڕنەوە.

نەخشەی بەردەوام/nexşey berdewam: نتـ:[ بیر][ ئینگـ: continuous function]

.

.

.

.