فڕۆکە/fiřoke: نتـ:[ فڕ( فڕین)+ ئۆکە] باڵافڕ _ باڵەفڕ، پڤۆک، تەیارە : جۆرە ئامێرەکە توانی فڕینی هەیە، لەشێک و باڵی جێگیری هەیە. بۆ یەکەم کەرەت دووبرا بەناوی ڕایت : Wright brothers لە 1903.12.17 فرۆکەیان بە ئاسماندا فڕاند. [ ئینگـ : aeroplane, Airplane]
فڕۆکەخانە/fiřokexane: نتـ:[ فڕۆکە+ خانە] باڵافڕگەهـ ( کباک) فڕگە.
فڕۆکەوان/fiřokewan: نتـ:[ فڕۆکە+ وان] باڵافرڤان، پیلۆت.
.
هەندێک لە جۆرەکانی فڕۆکە |
.
{ تێبینی : بۆ بینینی وێنەی فڕۆکەکان کلیک لەسەر پەیڤە ئینگلیزییەکان بکەن}
فڕۆکەی ئاوی/fiřokey awî: نتـ: فڕۆکەی دەریایی، فڕۆکەی ئەمفیبیووس.[ ئینگـ : seaplane , amphibious aircraft]
فڕۆکەی ئۆتۆمۆبیلی/fiřokey otomobîlî: نتـ: [ ئینگـ : skycar]
فڕۆکەی بار/fiřokey bar: نتـ: [ ئینگـ : Cargo plane]
فڕۆکەی بۆمباهاوێژ/fiřokey bombahawêj: نتـ: [ فڕۆکەی+ بۆمباهاوێژ] فڕۆکەی بۆمبابارابکەر. [ ئینگـ : bomber plane]
فڕۆکەی پەروانەدار/fiřokey perwanedar: نتـ: [ ئینگـ : propeller plane]
فڕۆکەی پزیشکی/fiřokey pizîşkî: نتـ: نەخۆشخانەی ناو فڕۆکە. [ ئینگـ : aerochir]
فڕۆکەی جەنگی/fiřokey cengî: نتـ: [ ئینگـ : war plane]
فڕۆکەی جێت/fiřokey cêt: نتـ:[ فڕۆکەی+ جێت] فڕۆکەیتەکاندەر، تیرەفڕۆکە، فڕۆکەی تیژڕەو، فڕۆکەی دووکەڵدار، فڕۆکەی فیشکەدار : جاری واهەیە 10 کیلۆمەتر بەرزدەبێتەوە لە ئاستی ڕووی زەوی. [ ئینگـ : jet plane]
فڕۆکەی چارۆکەدار/fiřokey çarokedar: نتـ: [ فڕۆکەی+ چارۆکەدار] [ ئینگـ : glider plane]
فڕۆکەی دووباڵ/fiřokey dûbaľ: نتـ: فڕۆکەی جووت باڵ.[ ئینگـ : biplane]
فڕۆکەی ڕەواندەر/fiřokey řewander: نتـ: فڕۆکەی ڕەوانەر.[ ئینگـ : pursuit plane]
فڕۆکەی ڕۆکێتی/fiřokey řokêtî: نتـ:[ فڕۆکەی+ ڕۆکێتی] فڕۆکەی ساروخی. [ ئینگـ : Rocket plane]
فڕۆکەی سەربازی/fiřokey serbazî: نتـ: [ ئینگـ : military planes]
فڕۆکەی سکارمجێت/fiřokey sikarmcêt: نتـ: [ ئینگـ : Scramjet Fly]
فڕۆکەی سووسەکەر/fiřokey sûseker: نتـ: [ فڕۆکەی+ سووسەکەر] فڕۆکەی سیخوڕی کردن.[ ئینگـ : reconnaissance plane]
فڕۆکەی سێبال/fiřokey sêbal: نتـ: [ ئینگـ : triplane]
فڕۆکەی کاغەز/fiřokey kaẍez: نتـ: کۆلارە، فڕۆکەی منداڵان.[ ئینگـ : paper fly، Kite]
فڕۆکەی گایرۆ/fiřokey gayiro: نتـ:[ ئینگـ : gyroplane ]
فڕۆکەی مۆدێل/fiřokey modêl: نتـ: [ ئینگـ : modelfly]
فڕۆکەی نەفەر/fiřokey nefer: نتـ: [ ئینگـ : passagerfly]
فڕۆکەی وەرزش/fiřokey werziş: نتـ: [ ئینگـ : sportsfly]
فڕۆکەی هێلیکۆپتەر/fiřokey hêlîkopter: نتـ:[ فڕۆکەی هێلیکۆپتەر] [ ئینگـ : Helicopter]
فڕۆکەی یەكباڵ/fiřokey yekbaľ: نتـ: فڕۆکەی تەنیاباڵ. [ ئینگـ : monoplane]
.
چەکی فرۆکەشکێن/çekî fiřokeşikên: نتـ:[ چەکی فرۆکەشکێن] باڵافرشکێن( كباك) . [ ئینگـ : ]
کەشتی فڕۆکەهەڵگر/keştî fiřokeheľgir: نتـ:[ ئینگـ : Air Carrier]
.
.
.
.