بەرگیر/bergîr: ن: جۆرە مارێکی ژەهراوی کوشندەیە.
بەرگیرخستن/bergîrxistin: کتپ:[ بەرگیر+ خستن] پەیداکردنی شتێک وخستنە ژێردەستی، هێنانەگیر. وەگیرهێنان.
بەرگیرکەوتن/bergîrkewtin: کتن:[ بەرگیر+ کەوتن] هاتنە ژێردەستی شتێک کەبەدوویدا عەوداڵ بووبیت.
بەرگییرکردن/bergîr kirdin: کتپ:[ بەرگیر+ کردن]
1 – بەرهەڵست وەستان.
2 – ناکۆکی کردن.
بەرگیری/bergîrî: نچ:[ بەرگیر+ ئی] بەرگری، پارێزگاری ووڵات، بەگژدووژمنداچوون، پێش بەدوژمن گرتن.
.
.
.
.
.
.
.