بەڕێ/beřê: ن:[ بە+ ڕێ] وەڕێ.
بەڕێبردن/beřêbirdin: کتن:[ بەڕێ+ بردن]
1 – بەخێوکردن.
:: کاکم بەڕێمان بەرێوەدەبا.
2 – بەڕێوەبردن.
بەڕێبوون/beřêbûn: کتن:[ بەڕێ+ بوون] ڕۆیشتن بۆ جیگایەک، کەوتنە ڕێگا، وەڕێکەوتن.
:: بەیانی زوو بەڕێ بوون دەمەدەمی ئێوارێ گەیشتنە جێ.
بەڕێچوون/beřêçûn: کتن:[ بەڕێ+ چوون]
1 – هەموو ئەو شتانەی بۆ ژیانی کەسێک پێویستە: ئەم بەستەزمانە خۆی کەس نیە.
2 – [ مجـ] ژیان
:: جا ئەگەر هیچ کارێک نەکات ئەدی بەچی بەڕێ دەچێت.
بەڕێخستن/beřêxistin: کتن:[ بەڕێ+خستن] بەردەقە، خوداحافیزی.
بەڕێکەر/beřêker: ئانفا:[ بەڕێ+ کەر(کردن)] نێرەر.
بەڕێکردن/beřêkirdin: کتپ:[ بە+ ڕێ+ کردن]
1 – پاڵپێوەنان.
2 – بۆ ڕێزلێگرتن لەمیوان تا ماوەیەک لەگەڵ ڕۆیشتن.
3 – ناردن، شاندن یان( خستنەڕێی گیاندار و پێکهێنانی پێویستی ڕێگا)، کلکردن( فە)، کیاندن( زەن).
ڕێکراو/beřêkiraw: ئان: ناردراو.
بەڕێکەوت/beřêkewt: ئانفا: لەناکاو، بەهەڵکەوت، بەبێ پلان لەمەوبەر.
بەڕێوە/beřêwe: ئاکتـ:[ بە+ ڕێ+ وە] بەڕێگاداڕۆیشتن، باێڤە، بەڕێگایەدا.
بەڕێوەبەر/beřêweber: نفا: سەرۆک، کارگێڕ : ئەو کەسەی کارێک هەڵ دەسووڕێنێت.
بەڕێوەبەرێتی/beřêweberêtî: نچ:
کارگێڕڕێتی.
2 – ژیاندن.
بەڕێوەبردن/beřêwebirdin: کتپ:
سەرپەرشتی و چاودێری کردمی شتێک.
2 – ژیاندن و دابین کردنی پێداویستی ژیانی کەسێک.
بەڕێوەچوون/beřêweçûn: کتن:[ بە+ ڕێ+ وە+ چوون] بریتییە لەگوزەران کردن.
بەڕێوجێ/beřêûcê: نتـ:[ بە+ڕێ( ڕێگا)+و+جێ( جێگا)] کردار یان گوفتارێک کە لە شوێنی خۆی دابێت.
بەڕێوشوێن/beřêûşwên: نتـ: بەڕێ وجێ.
.
.
.
.