پێڕا/pêřa

1 . : ئاکتـ:[ پێ+ ڕا] پێڕه، چەنۆ _ چەنوو _ چەنی، دەگەل _ دەگەڵ _ دەگەڵی، ڕا، ڕە، ڕەگەڵ، ڤێڕا، ڤێڕە، لەتەک، لەگەڵ، وا، وە، وەگەرد، وەگەڵ، وەل، وێڕا. 

کرمانجی باکوور  کرمانجی ناوەند  گۆران  کرمانجی باشوور
سۆڤێت موکریان موکریان  سۆرانی گەرمیان   هەورامی
پێڕا

پێڕە

 ڤ

ڤێڕا

 ڤێڕە

 وێڕا

دەگەل 

دەگەڵ 

لەگەڵ  لەتەک 

چەنۆ

چەنوو

چەنی

وا، وە،

وەگەرد، وەگەڵ،

 وەل

{

جاب دگهیژە کوڕێ میرێ عەرەبا،
وەکی سیابەند خەجێ رۆ – نیڤڕۆ،
ژ ناڤا ئێلا عەرەبا بر.
چاخێ کوڕێ میر، ئەڤ جاب سەکر،
ژ هاربوونا کەف ل دەڤ کەت.
هێرسا حەموو تشت هیشت،
ب خولامێد خوەڤا پەی وان کەت.
برێ خەجیێ مەزن، پێڕا – پێڕا،
عەمری سەر برێد خوەکر،
وەکی هەڕنە پشتا کوڕێ میر.
لێ قەرەمان و تهار خەبەرێ وی نەکر،
یێ ماین ژی خوە پاشدا گرتن.

}{ سەمەند سیابەندۆڤ، ڤەژین}

2 . : پێشگر:[ پێ+ ڕا+ … ] پێشگرێكی لێكدراوە. 

پێڕابواردن/pêřabwardin: كتپ:[ پێ+ ڕابواردن] ڕابواردن و گاڵتەكردن بەكەسێک، فشەبەكەسێككردن.

پێڕاسپاردن/pêřasipardin: كتپ:[ پێ+ ڕاسپاردن]

1 . بە ئەمانت سپاردنی ماڵ یان كەس و شتێک بە كەسێكی جێی بڕوا. 

2 . گەیاندنی قسە و هەواڵی كەسێک بە كەسێكی دیكە.

پێڕاگەیاندن/pêřageyandin: كتپ:[ پێ+ ڕاگەیاندن] ئاگاداركردن، گەیاندنی هەواڵ و خەبەر و مەسەلەیەک بە كەسێک.

:: دەزانم سبەی داوەتەی برایمە پێیانڕاگەیاندووم.

پێڕاگەیشتن/pêřageyiŝtin: كتپ:[ پێڕا+ گەیشتن]

1 . كات و ماوە هەبوون بۆ ئەنجام دانی كارێک.

:: ئیمڕۆ پێڕاناگەم تەواوی كتێبەكە بخوێنمەوە. 

2 . ئاگالێبوون و چاوەدێری كردن.

:: ئەو ژنەی من هەر بە منداڵەكانی ڕاناگات. 

3 . پێگەیشتن (بۆمییوە).

پێڕاگەیێن/pêřageyên: كتپ: ڕاگەیێن، ئاگادەر، وەلامدەر، باخیر.

پێڕاگەیین/pêřageyîn: كتپ: پێڕاگەیشتن.

پێڕامووس/pêřamûs: ئانتـ: زمانلووس، چاپلووسیكار.

پێڕامووسی/pêřamûsî: نتـ: زمانلووسی، چاپلووسیكاری.

پێڕانان/pêřanan: كتپ:[ ئەند] ڕایەڵكردنی دار یان ئاسن بەسەردیواراندا یان جۆگە و چۆماندا بۆ پرد.

پێڕاهاتن/pêřahatin: كتن:[ پێ+ ڕاهاتن]

1 . سلاربوونەوە، بەلاداهاتن _ بەلاداكەوتن، مردن. 

2 . ڕاهاتن لەسەر خوویەک، كارێک.

پێڕاهێنان/pêřahênan: كتپ:[ پێ+ ڕاهێنان]

1 . ڕایەڵكردن، خەت پێداكێشان. 

2 . ڕاهێناندنی كەسێک لەسەر شێوازێک خوو یان كارێک.

.

.

.

.