مەزە/meze: ن:[ خوار] 

1 – تام، چێژ، مەززە، لەززەت.

2 – هەر خۆراکێک لەگەڵ مەی دانراىێت بۆ خورادن و خواردنەوە.

{

مەی کووپەیەک و گۆشت و مەزە و نانی گەنم
جوانێ بەتەنێ لە چیمەنێ بێتە کنم
ماچی دەمی مەینۆشی لە سەرخۆشیدا
وەبزانە کە مەزن و میری ئەو ناوە منم
}{ خەیام/ هەژار}

مەزەدار/mezedar: ئانتـ: بەتام، بەچێژ، تامدار.

مەزەداری/mezedarî: نچ: بەتامی، بەچێژی.

مەزەدان/mezedan: کتپ: تامدان، چێژدان، مەزەدای( هـ).

مەزەدای/mezeday: کتپ:[ هـ] تامدان، چێژدان، مەزەدان.

مەزەکەرڎەی/mezekerđey: کتپ:[ هـ][ مەدە+ کەردەی] مەزەکردن، تام کردن، چێژکردن.

مەزەکەرڎەیەنە/mezekerđeyene: ئاکتـ:[ هـ] مەزەکەردەینە، لەمەزەکردندا، لەتام کردندا. بەتام، بەچێژ.

.

بەمەزە/bemeze: ئانتـ:[ بە+ مەزە] بەچێژ.

بێمەزە/běmeze: ئانتـ: بێ تام، بێ چێژ.

{

هەتاکەی بادەنۆشی عەشقی تۆ بم

هەتاکەی، بێ مەزەی ماچێ کیفایەت

}{ گۆران}.

بێمەزەیی/běmezeyî: نچ: بێ تامی، بێ چێژی.

.

.

.