پیک¹/pîk: ن:[ مۆسیقا] پیق، فیقە _ فیقەنە، بورجی چکۆلە : دوو قامیشی بچووکن کە لە قامیشێک بە ناوی قەڕغوو دەیبڕن و بۆ سەری تووزەلە( دووزەلە) کەڵکی لێوەردەگرن و بە فووتێکردنی دەنگی لێوەدێت.

:: پیکی زورنا.

:: پیکی دووزەلە.

.

.

________________

پیک²/pîk: ن:[ پهـ: پەتەک، فار: پۆک _ پۆتک]

1 – پاچ، تاخوڕک، کوتکی ئاسن: چەکوشی قورسی گەورە. [ ئینگـ : pickaxe]

2 – زەنبوورەی ئاش.

{

گرتم نەگەردەن، بێ باک و شادان

بەلای پیک، کوورەی ئوستادان

}{ مەولەوی}.

.

.

____________________

پیک³/pîk: ن:[ ڕوو] لاسکی کلۆری گیا وەک گەنم و جۆ.

.

.

.

.