بەهرە/behire: ئان:
1 – [ ئاب] داهات، قازانج .
2 – [ دەروو] بەشێکی باش کە خودا بیدات بە یەکێک.[ ئینگـ : Intiution]
بەهرەپێگەیشتن/behirepěgeyiŝtin: کتن:
1 – خێردیتن.
2 – پەیام بۆ هاتن.
بەهرەچە/behireče: نتـ: بەهرە، دەرامەت.
بەهرەخواست/behire xiwast: نتـ:[ دەروو] بەش خواست.
بەهرەدار/behriedar:ئان:[ بەهرە+ دار] بەقازانج، خاوەن بەهرە، بەداهات، بەهرەمەند.
بەهرەداری/behiredarî: نچ: بەهرەمەندی.
بەهرەدان/behiredan: کتن: خێردانەوە، زەوزووکردنی ماڵاتی کردراو.
بەهرەکێش/behirekěŝ: ئانفا:[ بەهرە+ کێش( کێشان)] ریباخۆر.
بەهرەکێشان/ behirekěŝan: کتن: ریباخواردن.
بەهرەکی/behirekî: ئانتـ: بەبەهرە.[ ئینگـ : Intiutional].
بەهرەگەشی/behiregeŝî: نتـ:[ ئاب] سوود وەرگرتن لەکردەی یەکێکی تر.
بەهرەگر/behiregir: نفا: ریباخۆر.
بەهرەگیر/behiregîr: نتـ: دەرامەتگیر.
بەهرەگیری/behirehîrî: نتـ:[ ئینگـ ـ: Acquisition ].
بەهرەمەند/behiremend: ئانتـ:[ بەهرە+ مەند] بەهرەدار.
بەهرەمەندی/behiremendî: نتـ:[ بەهرە+ مەند+ ی] بەهرەداری.
بەهرەوەر/behirewer: ئانتـ: بەهرەمەند، بەهرەدار.
بەهرەوەری/behirewerî: نچ: بەهرەمەندی.
بەهرەی زەوی/behirey zewy: نتـ: بەرداش.
.
بەبەهرە/bebehire: ئانتـ: بەهرەدار.
بێبەهرە/běbehire: ئانتـ:[ بێ+ بەهرە] بێبەش، بێبەرهەم, بەشباڕو، بێ سوود، بێکەڵک، زڕبەهر.
بێبەهرەی/běbehirey: نچ: بێبەرهەمی.
.
.
.
.