بێکار/bêkar: ئاکتـ:[ بێ+ کار( کردن)]
1 ) بێفەرمان، بێ ئیش : کەسێک کە کار نەکات.
2 ) [ کباک] ئەوارە، گردەنشین، چرۆت، ووڵووڵ، پالووتە، دەستەپاچە.
3 ) [ کباک] سەڵت، بێژن.
بێکارە/bêkare: ئانتـ:[ بێکار+ ئە] تەپڵەتڕ، تەمبەڵ، سست، شلەپەتە، قەوچڵ، لەکەنتە، لەکارت : هێچ ڵێ نەهاتوو.
بێکاربوون/bêkarbûn: کتن:[ بێکار+ بوون]
1 ) بێ ئیش بوون، پشوودان.
2 ) لەکاردەرکراو.
بێکارکردن/bêkarkirdin: کتپ:[ بێکار+ کردن] لە کار و ئیش دەرکردن.
بێکاریی/bêkaryî: نچ:[ بێکار+ ئیی] بێفەرمانی، چرۆتی، بێ ئیشی، بێ کەڵکی، خاوی.
.
.
.
.