مۆم ¹ /mom: ن:[ تشت] بالمەمی، شەم _ شەمێ : ئامادەکراوێکە بۆ داگیرساندن، کە لە چەوری ڕووەکی و گیانلەبەری سازدەکرێت و پەتێکی بەناوەڕاستدا هەڵکراوە بۆ ئەوەی گڕی ئاگرەکەی پێدابگیرسێنێت و خۆدی چەوری مۆمەکە ببێت بە سووتەمەنی ئاگرەکە. جاران زۆربەی مۆم لە مژاکی ڤاکس یان واکس : Wax دروست دەکرا. بەڵام لە پیشەسازی نوێدا سوود لە مژاکی ستیارین : stearin و پارافین : paraffin وەردەگیرێت. لە پلەی 60 سیلیزی دەتوێتەوە.[ ئینگـ: wax].
مۆم توانەوە/mom tiwanewe: کتن:
مۆم تواندنەوە/mom tiwandinewe: نتـ:
مۆمدان/momdan: نتـ:[ تشت] خەتیرە : شوێنی مۆمدان[ ئینگـ: flambeau]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 365}{ کەمالنامە، ل، 1370}.
مۆمدانی لقدار/momdanî liqdar: نتـ:[ تشت] چلچرا.
مۆم دروستکردن/mom dirustkirdin: کتپ:
:: چۆنێتی دروستکردنی مۆم.
مۆم هەڵگر/mom heľgir: نفا:[ تشت][ ئینگـ : Candelabrum].
مۆمی/momî: نتـ: شێوە لووس.[ ئینگـ: Waxy]
مۆمی گوێ/momî giwê: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: ear candling]
پەیکەر لەمۆم دروستکردن/peyiker le mom dirustkirdin: نتـ:
توانایی مۆم/tiwanayî mom: نتـ:
کاتژمێری مۆم/katjimêrî mom: نتـ:[ مێژ] لەلایەن زانای کورد ئیسماعیل ڕەزاز جزیری( 1136 – 1206) لە شاری ئامەد داهێنراوە.
داگیرسانی مۆم/dagîrsanî mom: نتـ:
.
.
___________
مۆم ² /mom: ن: مێو.
بەرەمۆم/baremom: ن:[ بەر+ ئە+ مۆم] بەرەمێو: مێوی تڵپەی هەنگوین
.
.
.
.