دووکەڵ/dûkeľ: ن: دووکەر، دوکێل _ دووكێل : dûkêl، دود( فار)، دوومان _ دومان( تورکی)، دیدی، ژەنگار، سیاتگ، قانگ، كادوو _ كادی( ئەردە)، مۆران.[ ئینگـ : smoke ]
تێبینی |
1 – زۆرجار گرفتی ( ر) و ( ڵ) یان گۆڕانکارییان لە پەیڤێک دەبێتە مشتومڕی نێوان شێوەزارەکانی زمانی کوردی. بە گوێرەی ئەلفبای زمانی ئاڤێستا دەنگ و پیتی ( ل یان ڵ) نیە، بەلکو هەموو ئەو دەنگانە لە ( ر) گۆڕدراون. بۆ وێنا بەراوودرێکی نێو زمانە هیندوئەوروپییەکان بکەین، دەبێنین ووشەی ” دڵۆپ ”ی زمانی کوردی لەگەڵ ” dråbe”زمانی دانیمارکی هەمان واتای هەیە، کەچی گۆڕانکاری لە دەنگی ( ر) و ( ل / ڵ) دایە. |
2 – وشەی “دووکەر”ی هەولێریی دروستە یان دووکەڵی سلێمانیی؟! ؛ زۆرجار ئاگام لێبووە خەڵکانی سلێمانیی بەکەسانی هەولێرییان گووتووە ئێوە بۆچی بە دووکەڵ دەڵێن دووکەر؟ وتراوە ئەی ئەگەر دووگوێدرێژ ببینن ناڵێن ئەو “دووکەر”ە ؟ کەواتە دووکەر هەڵەیە و دووکەڵ ڕاستە. لێرەدا من دەمەوێت سەرنجی خۆم لەبارەی هەردوو وشەکەوە بڵێم. وشەی(smoke)کە لە ناوچەی سلێمانیی و زۆر ناوچەی دی پێیدەوترێت دووکەڵ، لە ناوچەی هەولێریش پێیدەوترێت دووکەر، هەندێک کەس پێیانوایە کە دووکەر هەڵەیە، چونکە وەک ئاماژەم پێکرد خۆ گەر دوو گوێدرێژیش ببینن هەر دەوترێت دووکەر. باشە ئەگەر ئەمە هۆکار بێت بۆ هەڵەبوونی وشەی” دووکەر” ی هەولێریی کەواتە وشەی “دووکەڵ “ی سلێمانییش هەڵەیە! چۆن ؟ دوو کەڵ، کەڵ نێرەی ئاژەڵی کێوییە کەڵە کێویی. ئەی باشە ئەگەر دووکەڵە کێویی ببینین ئاماژەی پێبدەین بڵێین ئەو دووکەڵە دەبینن؟ ” دووکەڵە “کێوییم ڕاوکرد بوو. کەواتە بۆ دروستیی هەردوو وشەی دووکەر و دووکەڵ پێویستە لە بنچ و بناوانی وشەکە بکۆڵینەوە ئەوکات بڕیار لەسەر دروستیی یەکێکیان بدەین ، نەک لەسەر بنەمای شارچێتیی و بۆ گاڵتەکردن بەکاریی بهێنین}.{ ئامانج سەییدسادقیی } |
:: دووکەڵ و بۆنی بیرەنەوتییەکان هاووڵاتیانی ناوچەی باعەدرێی نیگەران کردووە.
{
}{ مەوڵەوی}
دووكەڵاژۆ/dûkeľajo: ئانفا:[ دووکەڵ+ ئاژۆ( ئاژۆتن)] بۆ دووکەڵ، دووکەڵاوی، دووکەڵلێدراو، دووکەڵ وێکەوتوو، وەبەردووکەڵ کەوتوو.
دووكەڵاوی/dûkeľawî: ئانتـ:[ ] دووکەڵی _ دووکەڵێن، ژەنگاری.
دووكەڵەمژ/dûkeľemij: نتـ:[ دووكەڵ+ ئە+ مژ(مژین)][ ئینگـ : Smog].
دووکەڵەنە/dûkeľene: ئاکتـ:[ هـ] لەدووکەڵدا.
دووکەڵخانە/dûkeľxane: نتـ: دووکەڵدان.
دووکەڵدار/dûkeľdar: ئانتـ:[ دووکەڵ+ دار] دوکێلدار، دوکێلی.[ ئینگـ : smoky]
دووكەڵ داگرتن/dûkeľ dagirtin: کتپ:[ دووکەڵ+ داگرتن] پێش دووکەڵ گرتن، دووکەڵ گێرتەی، دووکەڵ لێنیشتن.
دووکەڵدان/dûkeľdan: نتـ:[ دووکەڵ+ دان]
1 – [ کۆن] قانگدانی مەشکە و کوندە و خیگە بووە، هەڵواسراوە بە بنمیچی ماڵدا.
2 – قانگدانی ڕێوییە لە کۆنێدا تا بێتەدەرێ و ڕاو بکرێت و یان هەنگان.
دووکەڵدای/dûkeľday: کتپ:[ هـ] قانگدان، دووکەڵ بەگژداکردن.
دووکەڵدۆز/dûkeľdoz: نتـ:[ دووکەڵ+ دۆز]
دووكەڵژن/dûkeľjin: ئانتـ: تەن _ تەنی، دوودە _ دوودی، دۆرژنگ، دۆرنج، دوژەنگ، دوورنج، دۆوريخ، دووەرژن، ديلە، دێوەرژەن، ڕشک، ڕەژەن، سەفير( چراغ)، سيان، فير، قرم، قورم، کڕکڕ، گوژەنگ، هيبس، هيس.
دووکەڵ قلیان/dûkeľ qilyan: ن:
{
دووکەڵ قلیان وەش نەفەسێوەن
دووكەڵكێش/dûkeľkêş: نفا:[ دووكەڵ+ كێش(كێشان)] بغواری( كباش، كهـ). دووکەش، دووکەڵدان، دووکەڵگر، دووکەڵگير، رۆژينگ، کولێن، کونی بوغاری، کەڕەنا، کەمووتره( ڕه شماڵ)، لووژن، لووجن، لووەجن، موغه يری : لوولە و بۆڕییەکە دووکەڵی پێدا دەردەچێت.[ ئینگـ : Chimney].
دووکەڵکێشە/dûkeľkêşe: نتـ: دووکەڵدان
دووکەڵگیر/dûkeľgîr: ن: دووکەڵکێش.
دووكەڵ لە ئاووربوونەوە/dûkeľ le auwrbûnewe: کتن:[ دووکەڵ+ لە+ ئاوور+ بوونەوە]
دووكەڵلێدان/dûkeľlêdan: کتپ:[ دووکەڵ+ لێدان] کەوتنەبەر دووکەڵ.
بێدوو/bêdû: ئانتـ:[ کباک] بێدووکەڵ.