پڵیتە/piľîte: ن:[ تشت]
1 . فتیلە _ فتیلک، پۆرک، پۆرت، پتیلە _ پلیتە، چراڕەشکە : دەزوولەی بادراوە و لە رۆن یان نەوت هەڵکێشراوە بۆ داگیرسانی چرا.
2 . پەڕۆیەکی لوولدراوە، کە زوو بۆ پاککردنەوەی نێو برێن و کێم کەلکیان لێوەردەگرت.
3 . چڵکی گرمۆڵە و هەستاوی لەس دوای کیسە لێدان.
4 . ڕیشاڵی دەرکەوتووی تەنراو.
پڵیتەبادان/piľîtebadan: کتن:
1 . بادانی لۆکە و شتی لەم بابەتە بۆ سازکردنی پڵیتە.
2 . [ ئد] چڵک هەستاندن لە لەش بە دەست یان کیسە.
پڵیتەبرین/piľîtebirîn: نتـ: پڵیتەیەکی دەرماناوییە، دەخرێتە دەمی برینەوە.
پڵیتەکێش/piľîtekêş: نفا:[ پڵیتە+ کێش( کێشان)] داروکەی چرای ڕۆن گەرچەک.
پڵیتەگلۆپ/piľîte gilop: نتـ: بریتییە لە ئەتەمێکی لوولەییلە ناو گلۆپدا ئۆکسیدی میتالـی تێدایە. [ ئینگـ ـ: incandescent mantle].
.
.
.
.
.