پڵیش/piľîş: ن: فڵچ، پڵۆخ، پڵیخ.

پڵیشان/piľîşan: کتن: پڵیخان، فلیقان.

پڵیشاندنەوە/piľîşandinewe: کتپ: فلیقانەوە، پانکردنەوەی چتێک بە‌هۆی قورساییەکەوە، کەبکەوێ بەسەردا، دەبەر پێ دا پان کردنەوە.

پڵیشانەوە/piľîşanewe: کتن: فڵچ بوونەوە، پانبوونەووەی شتێک بەهۆی قورسایی یەکەوە کە بکەوێت بەسەریا .

پڵیشاو/piľîşaw: ئانفا: لەبەریەک چوو، پان و فڵچ بووەوە.

پڵیشاوە/piľîşawe: ئانفا: پڵیشاو : شتێکە کە پان بووبێتەوە، فلیقاوەوە، پانبووەوە.

.

.

.

.