پسپسۆک/pispisok: ن: زەرزەنگ، شاران( تەسبیح).
.
.
پسپسۆک/pispisok: ن:[ زیند] پسپسەکۆڵە:pıspısekole، جاڵجاڵووکە.
.
.
لە نووسینی پێشوودا باسی پشیلە pışîle کرا و روون کرایەوە کە ئەم وشەیە وێڕای ژمارەیەک وشەی دیکە دەچنەوە سەر ریشەیەکی هیندوئەورووپی بە مانای “تووکن”. لە زمانی کوردیدا هەروەها بە جۆرێک گیا دەگوترێ پشیلەپاییزە pışîlepayîze کە شێوەیەکی تووکنی هەیە و “تووکەکانی” لە پاییزدا بە دەم باوە بڵاو دەبێتەوە. ئاشکرایە ئەم گیایە شێوەکەی لە پشیلە ناچێ و تەنیا لەباری تووکن بوونەوەیە کە ئەم ناوەی لەسەر دانراوە. جگە لەمە گیایەکی دیکە هەیە کە ناوەکەی پشپشۆک pışpışok ە. لە فەرهەنگی هەنبانەبۆرینەدا هاتووە کە ئەم گیایە وەک کلکەپشیلە دەچێ. لێرەشدا گیایەکە لە خودی پشیلە ناچێ کە بڵێین ناوەکە بۆ پشیلەی ئاژەڵ دەگەڕێتەوە، بەڵکوو تووکن بوونی گیایەکە وای کردووە ئەم ناوەی پێ بدرێ.
.
.
.
.