پسپۆر/pispoř: ن:
1 . پسیۆز، ڕەچەڵەکناس، کاردار، زۆرزان، زۆرزانا : ئاژەڵدارێکە، کە لە بەسەرکردنەوە و ناسینەوەی ئاژەلاندا زۆر لێهاتوو شارەزا بێت بە پایەێیکی وا مەڕێکی گوم بووبێت کە چەند زگ و زای کردبێت بەهۆی درووشم و نیشانەکانیەوە، بێچووەکەی بناسێتەوە.
2 . بەهرەدار، پێتۆڵ، مرۆڤی زیرەک : توانایی ولێهاتووی کەسێک لە ڕشتە یا فرمانێکی تایبەت دا.
تێبینی |
ئەم زاراوەیە کەڵکی لێوەرگیراوە؛ وە نوێکاری بەسەردا هاتووە بۆ بەهرەداری لە کارێکی ئەکادیمی بەکاردەهێندرێت بۆ کەسێک |
:: جەمال عەبدول پسپۆرە لە زانستی کیمیا.
3 . پسیۆز.
پسپۆرایەتی/pispořayetî: ئاکتـ:[ پسپۆر+ ئایەتی] پسپۆرێتی.
پسپۆرایەتی کردن/pispořayetî kirdin: کتن: کارزانی کردن، شارەزایەتی نواندن.
پسپۆربوون/pispoř bûn: کتن:
1 . شارەزابوونی شوان.
2 . زانستی زۆر هەبوون.
پسپۆرێتی/pispořêtî: ئاکتـ:[ پسپۆر+ ئێتی] پسپۆرایەتی. ڕەگەزناسێتی، ڕەچەڵەکناسێتی.
پسپۆری/pispořî: نچ:[ پسپۆر+ ئیی] زانایی.[ ئینگـ: knowledge]
1 . ئەوەی پێوەندی بەکاری و شارەزایی پسپۆرەیە هەبێت. وەک ڕەگەزناسی، ڕەچەکناسی.
:: پسپۆری گیانان.
2 . بەهرەدارێتی لە کارێک، چاکزانینیی
:: پسپۆری نەخۆشیان : نەخۆشی ناسی.
:: پسپۆری وەرامی : وەرامناسی: ئابووری ناس.
توانستی پسپۆری/twansitî pisporî: نتـ:[ ئاب][ توانستی+ پسپۆری] [ ئینگـ: allocation efficiency]
.
.
.
.