پاڵوو ¹ /paľû: ن:[ توێ] پارخان( کباک)، پاراسوو، پارسوو، پەراسوو، پارووخان( ئەردە)، پەراسی، پەرەکە، پەرانسوو، دەنکە_ دەندە_ دەنە : مرۆڤ 12 جووت پەراسووی هەیە، لەدیوی دواوە( پشتەوە) جومگەکان بە بڕبڕەی پشتەوە بەندن.

[ سانسکریت: parçve][ پەهلەوی: paħluk][ فارسی: pahlū]

{

جەوری یارم وەکو فیرعەونی ڕەقیب

تۆ لە پاڵووی ئەوا هامانی

}{ سالم، ل، 150}{ دیوانی شاعیران، ل، 153}. 

.

.

___________

پاڵوو ² /paľû: ن:[ ئەند] سووچ، گۆشە.

چوارپاڵوو/çwarpaľû: نتـ:[ بیر][ ئەند][ چوار+ پاڵوو][ خشتەکی شەشڕوو]

1 . شتی ئەستووری چوارگۆشەی ڕێک.{ خاڵ، ب، ل، 137} { مەردۆخ، ب، ل، }

2 . بەردی ڕێکوپێکی بەنایی.

سێپاڵوو/sêpaľû: نتـ:[ سێ+ پاڵوو]

1 . [ بیر][ ئەند] تاشراوی سێ سووچ.{ هەژار، ل، 454}

2 . [ ڕوو] سێسێخە، سێحاچە : دڕکێکی سێ چوکڵەی خۆڕسکە یا شتێکی دەسکردی لەو چەشنە کە لە زیو یا ئاسن دروست کرابێت]

شەشپاڵوو/şeşpaľû: نتـ:[ شەش+ پاڵوو]

1 . [ بیر][ ئەند] خشتەک.[ ئینگـ : Cube]. 

2 . نیگارێکی سێڕەهەندی ئەندازەکییە خاوەن هەشت ڕێکگۆشەیە، دوازدە لێوار و شەش دیو.{ مەردۆخ، ب، ل، }

:: ژوورەکە شەش پاڵووە.

فرەپاڵوو/firepaľû: ن: [ بیر][ ئەند] فرەدیو، نیگارێکی سێڕەهەندی ئەندازەکییە، تێکبەستەی چەندان لێوارە و بە ژمارەیەکی دیاریکراوی دیوی تەخت سنووردارە.{ خاڵ، ب، ل، }

.

.

_________

پاڵوو ³ /paľû: ن: 

1 . ڕقەبەری، بەربەرەکانی، دارێکە دەدرێتە بەرپێی پاش بۆ نەجوولانی.

2 . قایش، کەژوو، پاردوو، پاڵدە، ڕانەکی، پشتێنی کۆپان، نەقیزەگا( پارچە چەرمێکی پانە بۆ چەسپ کردنی کورتان) یان گوریسێکە کە دەکەوێتە بن کلکی وولاخانەوە، تا لەنگەری زین یان کورتان رابگرێت. لەبن کلکی توند نەبێت و بەلکوو دەکەوێتە سەر کەفەڵی.

3 . گری بارەبەر. 

پاڵووبەن/paľûben: نتـ:[ پاڵ+ ( د)وو+ بەن( بەند)] پشتیوان  و یارمەتیدەر، دڕژدار، بەهاناوە گەیشتن. 

پاڵووبەنی/paľûbenî: نچ:[ پاڵ+ ( د)وو + بەن(بەند)+ ی] پشتیوانی.  

پاڵووگێر/paľûgêr: نفا:[ پاڵ+(د)وو+ گێر(گێران)] دارێکە دەدرێتە بەر نێی ئاش کاتێک کە بەلایەکدا سەنگ نەبێت.  

پاڵووگیر/paľgîr: نفا:[ پاڵ+ ( د)وو+ گیر( گیران)]

1 . دەپێکە بۆ راستە و پڕستەی دۆلاش بەکاردەهێندرێت.

2 . برینی بن کلک لە زبری پاڵورا.

.

.

.

.