هەڵز/heľiz: ن:[ ڕوو] 

گیایەکی کوێستانییە، بەناسکی دەخورێت، و دەدرێت بە ئاژەڵ و بەرزەوڵاخ.

لە سەقز بەرەو خوار ناوی هەڵیزە. لە موکریان و شوێنەکان تر ناوی هەڵزە.

گیایەکە وەک لۆ و لە موکریان ئەخورێت. لای خۆمان ساڵانێکی زۆرە لەناو چووە.{ ئیرەج مورادی}

ئەم گیایە جۆرێکە لەگیاکانی بۆڕ، لۆ، وێڵنگە و کەما. لە هەرلایەکی کوردستان کوێستانی بێت دەستدەکەوێت، بەڵام بەهۆی زیاد بەکارهێنانی بەرەبەرە لەناوچووە و ئێستە تەنیا لەچەند شوێنی بەرتەسک ماوەتەوە.  ئەم گیایە پێش پشکوتن بۆ ناو دۆخەوا، وشکەکەی بۆ ناو شەلەمین( ترخێنە) و چێشتی تر بەسوورەوکراوی و کوڵانن بەکاردەهێندرێت. بنی لای ڕیشەکەی دەدەنەوە و برینداری دەکەن بنێشت ئاسا شیلەیەکی لێدەردێت و ئەو شیلەیە بۆ کرمۆڵی و برینی ئاژەڵ و تەنانەت مرۆڤیش بەکاری دەهێنن.

{

کەما و مەندۆک و هەڵز و لۆ پەڕیون
لە ترسی با لەناو قووڵکە و پەسیون

}{ هێمن}

{ تێبینی : بۆچوونی خۆم ئەوەیە کە چونکە ئەم وشەیە بە Hallz و Halliz بێژە دەکرێت ئەگەری زۆرە لە بنەڕەتدا هەمان هەڵیز بێت کە هەڵیز لە هەورامیا تەنیا واتای مەشکە دەدات. لە ناوچەی کەڵاتەرزان و بان لەیلاخ ئاوایی هەڵیزاوا هەیە کە ئەمە بۆ خۆی گومانێکە ئایا ئەم وشەیە تەنیا واتای مەشکە دەدات یا لەوانەیە هەمان هەڵزاوا بێت. بەهەرحاڵ ئەمە بۆچوونێک بوو کە لە خۆیدا جێی سەرنجە. لە فارسیدا گیایەک لە جۆری لۆ و کەما کە بەم شێوە شیلەی بێت پێی دەڵێن آنقوزە. ئەم گیایە لە موکریان و لای هەولێر و دهۆک بۆ خواردن بەکار دێت}.
.

ڕەسێ

هەڵز 

کەما 

چەقەلۆ 

گەنەلۆ، لۆگەنە 

ڕیشەبزن 

بێڵەهەر

مرۆرچنور 

بۆڕ ( پشدەر)

ئێمە بەوانە ناڵێین کەرکۆڵ کەرکۆڵ بەگیایەک ئەڵین لە خێزانی خەرشوفە

ڕۆنی هەڵز/řonî heľiz: ن:[ ڕوو] ڕۆنی ئەم ڕووەکە دەگیرێت بۆ کوشتنی کرمی برینی ئاژاڵ. 

هەرەوەزی هەڵزڕنین/herewezî heľiz řinîn: نتـ:[ ڕوو] [ kuradawe]

.

_____________________

هەڵز/Heľiz: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی نێرینە.  

.

.

.

.