حورمەت/ĥurmet: ئانتـ:[ ع : حورمەت] ڕێز.

.

بێحورمەت/ĥurmet: ئانتـ:[ بێ+ حورمەت] کەسێک کە ڕێز وحورمەتی خەڵک نەگرێت.

بێحورمەت بوون /ĥumet bûn: کتن:[ بێحورمەت+ بوون] ڕێز وحورمەت نەگرتن.

بێحورمەتیی/ĥurmetî: نچ:[ بێحورمەت+ ئیی ] سووکایەتی، بێڕێزیی.

:: ئەوە بێحورمەتییەکی زۆرە، کەلەبەر میوانی هەڵنەستی.

بێحورمەتیی پێکران/ĥurmetî pêkiran: کتپ:[ بێحورمەتیی+ پێ+ کران( کردن)] سووکایەتی لە لایەن کەسێک یان کەسانێکەوە پێکران.

بێحورمەتیی پێکردن/ĥurmetî pêkirdin: کتپ:[ بێحورمەتیی+ پێ+ کردن] سووکایەتی بەکەس یان کەسانێک کردن، ڕێزنەگرتن.

بێحورمەتیی کردن/ĥurmetî kirdin: کتپ:[ بێحورمەتیی+ کردن] ڕێزدانەنان، حورمەت نەگرتن.

.

.

.

.