گل ¹ /gil: ن:[ جێۆ] هۆزێکە لەنێو داودە و زەنگنەی لای کەرکووکێ بڵاوبوونەوە.
:: بنارگل لە گەرمیانە.
.
.
__________
گل ² /gil: ن:[ فەیلی، کباش] کەڕەت، جار، چەڵ، ڕا، هەل.
:: چەن گل : چەند جار.
.
.
__________
گل ³ /gil: ن:[ هـ][ نخ] چاوئێشە، ئازاری چاو : ژانی زۆر بەدژواری چاوان و ئیدی.
گل کەرڎەی/gil kerđey: کتپ:[ هـ][ نخ] ئێشان و ژان کردنی چاو.
لە گل کەوتن/gil: ن: لەکارکەوتن، لەهێز کەوتن، ژانی زۆر بە دژواری چاوان ئیدی.
.
.
__________
گل 4 /gil: ن:[ هـ] زەوت، ڕاگرتن، گڕ، هێشتنەوە.
گل ئەوەدای/gil ewe day: کتپ:[ هـ] گلدانەوە، لای خۆهێشتنەوە.
گل ئەوە دریا/gil ewe dirya: کتپ:[ هـ] گل دراوە.
گل ئەوە دریای/gil ewe diryay: کتپ:[ هـ] گل درانەوە.
گلدان/gildan: کتپ: گڕدان، زەوت کردن.
گلدانەوە/gildanewe: کتپ: دەستبەسەری، ڕاگرتن، گەڕاندنەوە، گێڕانەوە، لای خۆهێشتنەوە.[ ئینگـ : Detention ]
:: بۆ خۆم گلمداوە : بۆ خۆم گڕم داوە.
گلدای/gil day: کتن:[ هـ] گلدان.
گلدایۆ/gil dayo: کتپ:[ هـ] گلدانەوە. لای خۆهێشتنەوە، گلۆدای( هـ).
گلدریایۆ/gil diryayo: کتپ:[ هـ] گلدرانەوە، لای خۆهێڵرانەوە.
گلۆ وارڎەی/gilo warđey: کتن:[ هـ] گل خواردنەوە، مانەوە.
گلۆدریا/gilo dirya: نفا:[ هـ] گل دراوە، گلۆدریێ.
گلۆدریای/gilo diryay: کتپ:[ هـ] گل درانەوە.
گلۆدەر/giloder: نفا:[ هـ] گلۆدەرە( هـ)، گل دەرەوە، هێڵەرەوە.
.
.
__________
گل 5 /gil: ن:[ کباک] کیل : kîl، کیلتە : kîlte، بەکرە : bekre، خەنێکە : xenêke، جوورەیەکی ئاخێیە.{ ئیزۆلی، ل، 671}
.
.
__________
گل 6 /gil: ن:
بزاو، جووڵانەوە _ جووڵە، سووڕانەوە.
تل، تلێر، خل، خلۆر، خلێر. { مەردۆخی، ل، 426}.
گل بوونەوە/gil bûnewe: کتن: خلۆربوونەوە.
گل خواردن/gil xiwardin: کتن: گەڕانەوە، وەستان، خلۆربوونەوە، بەدەورەدا سووڕان.
گل خواردنەوە/gil xiwardinewe: کتن: گەڕانەوە لە مەرگ، بەڵا، ڕووشە.
گل کەوتە/gil kewte: ئانتـ:[ هـ] لەجوولە کەوتوو.
گل کەوتەی/gil kewtey: کتن:[ هـ] لەجوولە کەوتن، گل کۆتەی( هـ).
گل کردنەوە/gil kirdinewe: کتن: خلۆرکرنەوە. { گیو، ل، 815}
گلنای/gilnay: کتپ:[ هـ] گلاندن، سووڕاندن.
گلۆک/gilok: ن: وێڵە.
گل وزتەی/gil wiztey: کتپ: [ هـ] گل وستەی( هـ)، لە جوولەخستن.
گل وخول/gil û xul: کتپ:[ ڕۆژ] گلان و خولان، گواستنەوە بۆ. سووڕان و گل و خولبوون.
گل و گۆ/gil û go: ن:[ هـ] جوولە و گۆ.
گل و گۆ کۆتە/gil û go kote: ن:[ هـ] لە جوولە و گۆ( قسە) کەوتو.
گل و گۆ کۆتەی/gil û go kotey: ن:[ هـ] لە جوولە و گۆ( قسە) کەوتن.
.
.
__________
گل 7 /gil: ن: ئاخێ سپی یان چینی.
گلکاری/gilkarî: نچ:[ گل+ کار( کردن)+ ی] ئاخێ سپی یان چینی بۆ گلکاری[ ئینگـ: kaoline: کاۆلین].{ سەلاحەدین، ل، 458}
.
.
.
.