کاوێژ/kawêj: ن: کایین، دەم بەیەکدادان، وەکوو جوونی بنێشت و کاوێژی ئاژاڵ و ماڵات. جوونەوەی ئاژاڵ و ماڵات ئەو ئالیکەی، کە خواردوویەتی و لە ناوزگیدایە دەیهێنێتەوە دەرێ بۆ کاوێژ و جوونەوەی.
کاوێژکەر/kawêjker: نفا:
1 . گیاندارێکە کاوێژی بکات.
2 . [ مجـ] کەسێ زۆر قسەی بێتام دەکات.
کاوێژکەرڎەی/kawêj kerđey: کتن:[ هـ] کاوێژکردن.[ ئینگـ : rumination , ruminate]
کاوێژکردن/kawêj kirdin: کتن:
1 – کاوینەوە، کاوانەوە، پۆرساندن( کباک)، مەبەس لە ڕەشەووڵاخ و ئاژاڵ وشترە بە زۆری بەهاران زۆری دەخۆن و بەشەو یەقی دەکەونەوە دووبارە دەیجوونەوە تابۆیان حەرس بێت.
2 – واتەی قۆڕ و ناپەسەندکردن، قسەی قۆر و ناپەسەندکردن.
کائیین/kayîn: ن:[ کباک، زا] کاوێژی ووشتر و گیانداری تر.{ زاڵ، ب 3، ل، 66}
.
.
.
.