ئاشووب ¹/ûb: ن:

1 – ئاژاوه _ ئاژاوڵە، ئاژاوه ‌و شه‌ر، ئاشۆ، ئاشێو، پشێوه‌ _ پشێونه‌ _ پشێوێنیی، پشێوی جه‌نگ، خوارەمڕێ : کێشەی‌( نێوان دوولا).

2 – هه‌را وهوریا و حاله‌تی تێکچوونی ئاسایشت.

3 – کاری به‌گژیه‌کدا چوون و تێکبه‌ربوونی خه‌ڵک.

{

له‌به‌ر ئاشووبی خێلم هیچ شه‌وێ خه‌و نایه‌ته‌ چاوم

خه‌وی ناخۆش ئه‌بینم به‌ په‌ریشان خاویه‌ خاوم

}{ پیره‌مێرد}

.

ئاشووبخواز/ûbxwaz: ئانفا: ئه‌وه‌ی له‌ پشێوی ده‌گه‌ڕێت.

ئاشووبگا/ûbga: نتـ: شوێنی ئاژاوه ‌و ناکۆکی نانه‌وه‌.

ئاشووبگێر/ûbgêr: ئانفا:[ ئاشووب+ گێڕ( گێڕان)] ئاژاوه‌گێر، که‌سێ ئاشووب هه‌ڵگیرسێنێت. ( بنێته‌وه‌، به‌رپابکات).

ئاشووبگێڕان/ûbgêran: کتن: ئاشووب نانه‌وه‌، ئاژاوه‌نانه‌وه‌.

ئاشووبناك/ûbnak: ئانتـ:[ ئاشووب+ ناك ] به‌ئاژاوه‌، پڕئاژاوه‌.

ئاشووبنانه‌وه‌/ûbnanewe: کتن: ئاشووب گێڕان، هه‌ڵگیرساندنی ئاژاوه‌.

.

.

______________________ 

ئاشووب  ²/aŝwǔb: ن:[ جێۆ] ئه‌م بایه‌ له ‌سه‌رووی بوێری ئه‌حمه‌دی ژووره‌وه‌ هه‌ڵده‌کات بۆ پوش و خوارده‌مه‌نی. بایه‌کی زۆر زیانبه‌خشه‌.

.

.

.

.