چیڕ ¹ /çîř: ن:[ باڵ][ کباک] نیڤکەو : کەوی ئاسایی ڕەنگی بۆرە، بەلام لە باشووری ئەوروپا( چیاکانی ئاڵپ) و هەندێک شووێن لە ئاسیادا سورەکەو هەیە. [Zoo : Caccabis rubra].[ Zoo : perdix cinerea].

چیڕاندن/çîřandin: کتپ:[ دەنگ][ ئەردە] زیقاندنی کەو.

چیڕانن/ çîřanin: کتپ: جیقاندن

چیڕکەو/ çîřkew: نتـ:[ باڵ][ کباک] کەوی بۆر.

چیڕە/çîře: ن:[ دەنگ][ چیڕ+ئە] جێکەی کەو: دەنگی کەو لە دیتنی مار و ڕێوی دا.

.

.

_____________________

چیڕ ² / çîř: ئان:

1 – ددانی گڕ، ڕیچ.

2 – ددان نیشاندان بەتووڕەیی.

3 – نەپسان و لەجاوین نەهاتوو.

4 – [ ئاب] نەساز و خۆگر لە سەودادا.

2 – زۆربێژی : وازنەهێنان لە قسەکردن. 

:: چیڕەی چەند درێژە. 

چیڕە/çîře: ن:[ چیڕ+ ئە] وازنەهینان لەقسە.

چیڕەچیڕ/ çîřeçîř: ئانتـ:[ دەنگ] چیڕە+ چیڕ] شاتەشات.

چیڕەدرێژ/çîředirêj: ئانتـ:[ چیڕە+ درێژ] بەژۆک، بەربێژ، بەسبێژ، بلبلە، بلووێربەزێن، پەلپەل _ پلپلێ( کباک)، پوچبێژ، تووشمال، چاوەش، چەنەباز، چەنەدرێژ، چەنەسووک، چەنەهەراش، چەوچەو، دەڤ شیلی، دەمتەقێن، دیواندڕ، درێژدادڕ، زاتدار، زماندرێژ، زۆربڵێ، زۆردوو، زۆرڕەو _ زۆرڕۆ( هەولێر)، فرەواچ، فرەدوو، قەرەچەناخ، لاتاقەوچ، لۆترەوان.[ ئینگـ : prattling ، prattler , prattled]{ سەلاحەدین، ل، 676}. 

چیڕەدرێژی/ çîředirêjî: نچ: چەنەبازی، زۆربڵێیی، چەنەسووکی.

چیڕبوونەوە/ çîřbûnewe: کتن: زەق ڕوانین بەتووڕەیی.

چیڕچیڕ/çîřçîř: ئانتـ:[ دەنگ][ چیڕ+ چیڕ]

1 – دەنگی ڕێک خشانی ددانان.

2 – دەنگی قەڵەم لەنووسیندا.

چیڕڤان/çîřvan: نتـ:[ کباک][ چیڕ+ ڤان] جاڕچی، ئاگاکەر.

چیڕەوەبوون/ çîřewebûn: کتن: بەتووڕەیی ددان نیشاندان.

چیڕەوەکردن/ çîřewekirdin: کتپ: چیڕە لە ددانان هێنان لە ڕقان.

.

.

______________________

چیڕ ³ / çîř: ن:[ جنێو] دژوون، جنێو.

چیڕین/çîřîn: کتن:[ کباک] جنێودان، دژووێن دان.

:: بچیڕە.

.

.

_____________________

چیڕە  4 /çîře: ن: [ خوار] لۆرک و پەنیری پێکەوە کوڵاو.

.

.

.

.