پەڵە ¹ /peľe: ن:[ کەش][ کشت][ هـ] زاراوەیەکەی پیشەیی کشتووکاڵییە، بەزۆری لەکوردەواریدا لە نێو جووتیاراندا بەکاردێت. لە سەرەتای ڕۆژەکانی مانگی یانزدەی زایینی، کە دەکاتە ناوەڕاستی وەرزی پاییز.
1 – بارانێکە لەناوەڕاستی پاییزدا دەبارێت و دەغڵودان و گیای پێدەڕوێ و جووتی پێدەکرێت.
2 – [ کشت] په‌ڵه واته بارانی تێری ده‌غڵ.{ هەژار}.
3 – [ کشت] په‌ڵه بارانێكی تێكڕاییه له ناوه‌ڕاستی پاییزدا ده‌غڵ و دان و گیای پێ ئه‌ڕوێ و جووتی پێده‌كرێت{ شێخ محه‌مه‌دی خاڵ}.
پەڵەدان/peľedan: کتن:[ کەش] ئەو ئەندازە بارینەیە، کە زەوی خووساندبێت و بەئاسانی جووتی تێدابکرێت و کڕە لە گاسنیەوە نەیەت. هه‌روه‌ك چۆن ساڵانه ئه‌گه‌ری دواكه‌وتنی په‌ڵه‌دان دهكرێتو له ساڵانی ڕابردووش‌دا هه‌ندێكجار ئه‌مه ڕوویداوه، هاوكات ده‌كرێت په‌ڵه‌دان بكه‌وێته پێش ئه‌و واده‌یه‌وه كه به هه‌قه په‌ڵه ناو براوه. په‌ڵه‌دان به‌و جۆره‌ش ده‌پێورێت كه ئاو له ناو زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كاندا بووهستێتو وڵاغ لە دوای باران بارین به ناو كێڵگەكهدا بڕوات‌و جێی سمەكانی پڕ ئاو ببێت. جووتیاران په‌ڵه‌دانیان وا دیارییكردووه كه هێنده باران ببارێت كه له‌كاتی كێڵانی زه‌وییه‌كه‌دا تا ئه‌و شوێنه‌ی ده‌می گاسنی پێده‌گات و هه‌ڵیده‌گێڕێته‌وه تهڕبووبێت و وشک نه‌بێت، هه‌ر به‌پێی لێكدانه‌وه‌كانیشی بارینی بڕی 20 ملیم باران یان زیاتر ئه‌و دۆخه له زه‌وییه‌كه‌دا دهڕهخسێنێتو جۆرێكیتریش لێكدانه‌وه بۆ زانینی په‌ڵه‌دان ئه‌وه‌یه كه زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كه 20 – 30 سانتیمه‌تر ته‌ڕ بووبێت‌و ئه‌وه‌ش ئه‌و دۆخه‌یه كه به‌باشی تۆ‌و و گژوگیا ده‌ڕوێت.
بارانی به‌خوڕو لێزه‌مه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، با ڕێژهكهشهی بگاته 20 ملیم، به دانان‌و كه‌وتنی په‌ڵه دانانرێت، چونكه زۆربه‌ی ئاوه‌كه به‌سه‌ر زه‌ویدا دهڕواتو ناچێته ناو خاكهكهوهو تۆ‌و و گیا‌و ڕووه‌كه جۆراو جۆره‌كان سوودی لێوه‌رناگرن. هه‌ر به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی جوتیاران، بارینی بارانی له‌سه‌ر خۆ‌و به‌رده‌وامبوونی بۆ ماوه‌یه‌ك كه له نێوان 12 بۆ 20 كاتژمێردا بێت، به مسۆگه‌ری په‌ڵه‌دان دروستدهكاتو زه‌ویی زۆرینه‌ی بارانه‌كه هه‌ڵده‌مژێت، ئه‌گه‌ر بارینی بارانیش به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نهبێتو نێوانی بارینی بارانێكو بارینی دوای خۆی زۆربێت ئه‌وا زه‌وییه‌كه وشک ده‌بێته‌وه‌و با به هه‌ر دوو بارانه‌كه‌ش زیاتر له 20 ملیم باری بێت، به‌ڵام هێشتا دۆخی پهلهدانی نه ڕه‌خساندووه.
:: پەڵەی داوە.
پەڵەنەدان/peľenedan: کتن:[ کەش] دواكه‌وتنی بارینی بڕی پێوویستو نه‌دانی په‌ڵه‌ش له‌م به‌رواره‌دا هێنده مه‌ترسیدار نییه بۆ سه‌ر چاندنی ده‌غڵ و دان و له‌هه‌مان كاتیش‌دا نه‌دانی په‌ڵه‌ش به‌مه‌رجێك تا ئاستی وشكه ساڵی نه‌چێت، ناكاته سه‌وز نه‌بوونی دهغڵو دان.
:: پەڵەی نەداوە.
پەڵە هەور/peľehewir: نتـ:[ کەش][ پەڵە+ هەور] گەواڵە، لەکە، تەوقن، تیکە: پارچە هەور.
پەڵەی باقی/peľey baqî: نتـ:[ کەش] دوورینەوەی گیا و دڕوو کە پەڵەپەڵە ڕوابێت و لەهەر سوێنێک بڕقەیەک دەدوورنەوە.
پەڵەی بچووک/peľey biçûk: نتـ:[ کەش][پەڵە+ ی+ بچووک] یەکەمین جارە کە کەمێک باران ببارێت.
پەڵەی گەورە/peľey gewre: نتـ:[ کەش][ پەڵەی+ گەورە] بارانی دووەمە، کە باشیش ببارێت و زەوی و کشتوکاڵیش تەواو تێراو و پاراو بکات.
بارانی پەڵە/baranî peľe: ن: به‌لای جووتیارانه‌وه ئه‌م ڕۆژه واده‌ی بارینی بڕی پێویستی باران و سازبوونی زه‌وییه كشتوكاڵییهكانه بۆ چاندن و به‌و بارانه‌شی كه له‌م سه‌روه‌خته‌دا ده‌بارێت و زه‌وی لهباردهكات بۆ وه‌شاندنی تۆ‌و ده‌گوترێت بارانی په‌ڵه.
ڕۆژی هەقەپەڵە/řojî heqepeľe: نتـ: پێنج، یان شه‌شی مانگی یازده‌ی هه‌موو ساڵێك، كه به‌رانبه‌ره به پازده‌ی گهڵاڕێزانو ده‌كاته ناوه‌ڕاستی وه‌رزی پاییز، به ڕۆژی هه‌قه په‌ڵه ناو ده‌برێت.
کەوتنی پەڵە/kewtinî peľe: نتـ: به‌ڵام به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی جووتیاران كه‌وتنی په‌ڵه، زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان بۆ وه‌شاندنی تۆ‌و به ته‌واوه‌تی له‌بار ده‌كات.
هەقە پەڵە/heqe peľe: نتـ: ئه‌و دۆخه دەگووترێت كه بارانی پێویست بۆ چاندنی ده‌غڵ و دان باریبێت و زه‌وییه كشتووكاڵییه‌كان بۆ وه‌شاندنی تۆ‌و له‌باربوو بن.
{ مه‌رج نییه کوتومت بارانی پێویست له‌م واده‌یه‌دا ببارێت، هه‌ر بۆیه‌ش جووتیاران ده‌سته‌واژه‌ی ” هه‌قه په‌ڵه”یان بۆ به‌كارهێنراوه}{ سالار مەحمود}
.
.
____________
پەڵاوی/peľawî: ئانتـ:[ پەڵ( پەڵە)+ ئاوی] پەڵەپەڵە.[ ئینگـ: macula]
پەڵە ² /peľe: ن: پنی _ پنکە، پل، پڵپڵی : شوێنی بچووکی پیس کراوی سەرجل وبەرگ.[ ئینگـ: tache]
2 – لەکە.[ ئینگـ: macula , macule]{ پەزیشکی، ل، 199}.
پەڵەپەڵە/peľe peľe: ئان: پنکە پنکە، پڵپڵی، پەڵاوی، بەپەڵە.
پەڵەدار/peľedar: ئانتـ:[ پەڵە+ دار] بەپەڵە، خاڵدار، نیشاندار، پنکدار.
پەڵەی رۆژ/peľey roj: نتـ:[ فل] پەڵەی خۆر : چەند پەڵەیەکی گەورەی مەیلە و ڕەش لە سەر ڕووی خۆر دەبیندرێت.[ ئینگـ: Sonspot].
پەڵەیی/peľeyî: نچ: لەکەیی.[ ئینگـ: maculate].
په‌ڵاوی/peľawî: ئانتـ:[پەڵ+ ئاوی] پەڵەپەڵە، پڵپڵی، پنگەپنگە، بەڵەک.[ ئینگـ: tachetic]
.
.
____________
پەڵە ³ /peľe: ن:[ توێ] خاڵی پان و چووکی سەرلەش و پێستی مرۆڤ یان گیاندار.[ ئینگـ: patch].
پەڵەپەڵەی ئۆپاڵی/peľepeľey Opalî: نتـ:[ ئینگـ: opaline patch].
پەڵەپەڵەی پایەر/peľepeľey Payer: نتـ:[ ئینگـ: Payer’s patch].
پەڵەپەڵەی چڵمی/peľepeľey çiľmî: نتـ:[ ئینگـ: mucous patch].
پەڵەپەڵەی لۆکەیی/peľepeľey lokeyî: نتـ: پەڵەپەڵەی سپی.[ ئینگـ: cottonwool patch].
پەڵەی زەرد/peľey zerd: نتـ:[ توێ] پەڵەیەکی بچووکی زەردە لە ناوەڕاستی تۆری چاودا، لەو پەڵەیەدا باشترین بینین ڕوودەدات.
پەڵەی کوێر/peľey kwêr: نتـ:[ توێ] شوێنێکە لەسەر تۆری چاو بینین تیای ڕوونادات.[ ئینگـ: blind spot].
پەڵەی دەمو چاو /peľey dem û çaw: نتـ: تفک، تەفسە.
.
.
.
.