تێکۆش/têkoş: ئانفا:[ تێ+ کۆش( کۆشین)] هەوڵدەر

تێکۆشان/têkoşan: کتن:[ تێ+ کۆشان] تێکۆشین.

تێکۆشەر/têkoşer: ئانفا:[ تێ+کۆش+ ئەر] هەولدەر، خەباتکار.

تێکۆشین/têkoşîn: کتن:[ تێ+ کۆشین(پهـ: کۆخشیتەن _ توخشییتەن، فار: کوشیدن)] هەوڵدان بۆ پێگەیاندەی مەبەست و کار و ئارێشەیەک، خەباتکردن، تێکۆشان، تەقەلاکردن، شان دانەبەر، ووڵابین( هـ). 

تێکۆشی/têkoşî: نچ: هەوڵ و هەڵپە بۆ شتێک.

.

.

.

.