پەسا/pesa: ن:[ ئەردە]

1 – پاخوڕ، پێخوێ : ئەندازەی قوڕ بۆ ڕۆژە سوڕغێک.

2 – پەیتا، بێپسانەوە، لەسەریەک.

3 – [ خوار] کەرەستەی دۆڵمە.

4 – قۆرغ، قۆپی : دارستانی کەنار چۆم.

:: لەو پەسا چڕ و پڕەدا بزربوو.

پەساپەسا/pesapesa: ئاكتـ:[ پەسا( پەستا)+ پەسا( پەستا)] پەستاپەستا، پەیتاپەیتا، هەیتاهەیتا : كار و كردەوەیەک بێ پسانەوە.

پەساكردن/pesakirdin: كتپ:[ ئەردە] خووساندن و ئامادەكردنی قوڕ و گڵ بۆ سوڕغ.

.

.

.

.

.

.

.

.