تێهەڵكێش/têheľkêş: نتـ:[ هـ][ تێ+ هەڵ+ كێش( كێشان)] هۆركێشە : ئەو كەسەیە شتێكی بەناو شتێكی تردا هەڵبكێشێت.
تێهەڵكێشان/têheľkêşan: كتپ:[ تێ+ هەڵ+ كێشئان]
1 – هەودا و داو بەنێو شوێنی دراو و یان دیاریكراو دا بردن.
:: دۆخینی لە پڕتۆڵەكەت هەڵكێشە !.
2 – شتێک دەنێو ئاوەكی نان و دەرهێنانەوە.
:: كراسەكەت دە ئاوی هەڵكێشە و تەنافی دادە !.
3 – تێهەڵێنان.
4 – پێوەكردن، بەناودابردن : دەزوو لەدەرزی هەڵكێشان.
تێهەڵكێشە/têheľkêşe: نتـ:[ تێهەڵکێش+ ئە]
تێهەڵكێش كردن/têheľkêş kirdin: كتپ:[ تێهەڵكێش+ كردن] تێبردن.
.
.
.
.