بوت/but: ن:[ ئاڤێستایی : : بوئیتی : خودای دێوە درۆزنە] بت : پەیکەرێکە لە شێوەی مرۆڤ یان گیادارێکی دیکە کە لەبەر، دار، و کانزایەکی دیکە دروێت کرابێت. وە ببپەرسترێت وەک خودایەک.

بوتپەرست/butperist: نفا:[ بوت+ پەرست(پەرستن)] بوت پارێز، دیلۆڤان. بتپەرست.

بوتپەرستن/butperistin: کتن: بوت بەخودا ناسین. ناسینی خودا لەڕێگای بوتەوە.

بوتپەرستی/butperistî: نچ: بت پەرستی. دیلۆڤانی.

بوتخانە/butxane: نتـ:[ بوت+ خانە] بوتگا، بوتگە، پەرستگای بت.

بوتگا/butga: نتـ:[ بوت+ گا] پەرستگای بوت.

بوتشکێن/butŝikên: نفا:[ بوت+ شکێن]

1 – مەبەستە بەحەزرەتی ئیبراهیم کە خودای تاقانە بانگەواز کرد.

2 – کەسێک کە کەسایەتی وەک بوت لە نێو خەڵکدا بەلەسەر نووسین یا بە ئاکاری دەشکێنێت.

بوتشکێنی/butŝkênî: نچ:[ بوت+ شکێن+ئی] کارو کردەوەی کەسی بوتشکێن.

.

.

___________________
بوت/but: ن: یار، دڵدار، مەعشوقە.

{

هەر ئەو بوتی فەرخارە، هەر ئەو دولبەری پارەم

هەر ئەو گوڵ و گوڵزار و هەر ئەو تازە بەهارەم

}{ ئەدەب}.

.

.

.

.