کرۆک/kirok: ن: بۆقە، بوتتە، کاکل، گەوەر، ناڤ _ نێوەڕاست، نێرک _ نێرۆک : بنچینەی تشتان.
کرۆکی ئەدرینال/kirokî ardînal: نتـ:[ توێ] دوو ھۆرمۆن بەرھەمدێنێت لە ترشە ئەمینییەکان پێکدێن.
کرۆکی بڕبڕە/kirokî biřbiře: نتـ:[ توێ] مۆخی بڕبڕە.
ئێپینەفرین/êpînefirîn: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: Epinephrine ]
نۆرئێپینەفرین/norêpînefirîn: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: Norepinephrine ]
ئەو دوو ھۆرمۆنە کاردانەوەی دەمارە کۆئەندام لەسەر ئەرک و مەترسی ڕیکدەخەن. ئەو کاردانەوەیە بە ھێرش بردن و ھەڵاتن ناودەبرێت. کاتێک کەسێک کاردەکات (یان لەژێر فشاردا)، کرۆک ئیپینفرین و نۆرئیپینفرین بۆ خوێن دەردەدات : |
خێرایی تێکڕایی لێدانی دڵ زیاد دەکەن. |
پەستانی خوێن و خەستی گلوکۆز لە خوێندا بەرز دەکەنەوە. |
ورژمی خوێن بۆ دڵ و سییەکان بەرز دەکەنەوە. |
ھانی فراوانبوونی بۆریچکەکانی ھەوا و ھەدروو بیلبیلەی چاو دەدەن. |
.
.
______________
کرۆک/kirok: ن:[ ڕوو]
1 – ڕەگ و ڕیشەی داران.
2 – نێرتکی پیواز.
3 – نێوی دارێکە.{ گیو، ل، 766}
.
.
.
.