حیز/ĥîz: ئان: [ جنێو] هاوڕەگەزخواز، هاورەگەزباز، هۆمۆسێکسوەڵ. 

1 – ژنی سووک : دۆخێن سست، سووزمانی، سووزانی، کاولـی، جندە، چپە، خوارڕۆ، قاحپە،کوزدەر.

2 – پیاوی چاوباز، گاندەر، منداڵباز.

:: کوڕی حیز : قوندەر، کوونی، سووک، قنگدەر.  

حیزانە/ĥîzane: نتـ:[ حیز+ئانە] کردەوەیەکە کە هەرلەحیزان بووەشێتەوە.  

حیزایەتی/ĥîzayetî: نچ: حیزانی.

حیزباب/ĥîzbab: نتـ:[ جنێو][حیز +باب] بابحیز، باوکحیز، باوەحیز. 

حیزنای/ĥîznay: کتپ:[ هـ] بەزاندن، حیزکردن.

حیزێتی/ĥîzêtî: نچ: حیزایەتی، چۆنێتی و باری حیزی.

حیزی/ĥîzî: نچ: گاندەری، بێشەرمی، بێ ئابڕوویی، حیزێتی:  کاری نامەردانەکردن، شێوەی حیزان ڕەچاوکردن.  

حیزیەتی/ĥîzyetî: نچ: حیزایەتی.

حیزبگرگی/ĥîzbigirgî: ن:[ واز][ ئەردە] گەمەیەکی منداڵانەیە.

.

.

_________________________

حیز/ĥîz: ئانتـ: 

1 – ترسنۆک، نائازا، بێزات. 

2 – تەنبەڵ، سست، خاو، سستەپەلە، بێ هونەر، هیچ لەدەست نەهاتوو.

حیزایەتی/ĥîzayetî: نچ: ترسەنۆکی، ترسنۆکی.

حیزانە/ĥîzane: نتـ:[حیز+ئانە] ترسەنۆکانە، کاری خوێریانە.

حیزاوحیز /ĥîz û ĥîza: نتـ: ترسەنۆک ترسەنۆک لە ڕاست یەکتر.

حیزەبەخۆیی/ĥîze be xoyî: نتـ: حیزەبخۆیی، ژیانی خوێریانە و سەرباربوون. 

حیزەبخۆیی/ĥîzebixoyî: نچ: گرزی، هەرزەیی، سووکی، پەستی، حیزەبەخۆیی. 

حیزەفێڵ/ĥîzefêľ: ئان:[مجـ] فێڵی حیز و بێئابڕووانە. 

حیزەڵ/ĥîzeľ: ئانتـ: ترسەنۆک.

حیزەڵە/ĥîzeľe: ئانتـ: مرۆیەکە هیچ و پووچ و هیچی لەباردا نەبێت.

حیزبگیر /ĥîzbigîr: نتـ: نامەردانە بەیەخسیر گرتنی کەسێک، کەسێکە بەنامەردی لەناکاو بگیرێت.

حیزی/ĥîzî: نچ: تەنبەڵی، سستی، ترسە نۆک، نائازای.

حیزی حیزان/ĥîz ĥîzîan: نتـ: لەترسەنۆک ترسەنۆکتر، نائازای نائازایان.

حیزی حیزانگاو/ĥîz ĥîzîangaw: شڕ: پەستترین و کەمترین کەس، بۆ کەسێک بەکاردەهێندرێت، کەلەبەردەستی حیزانیشدا زەبوون بێت.

 

چاوحیز/čawĥîz: ئانتـ:[ چاو+ حیز]

1 – کەسێکە چاوی شکست و زەدەبێ. 

2 – کەسێکە لە ئاخافتنێدا چاو لە زەوی بکات و نەڕوانێتە دووێنەرەکەی خۆی. 

3 – کەسێکە حیزێتی خۆی بە چاوان بنوێنێت.

.

.

.

.