سمڵ/simiľ: ن:[ ڕوو] سۆتکە، سملە، سونبول، کاویر( باد) : بنی گیایەکی کووێستانیە بەسەر زەوی دەخشێت، قەدەکەی لە ژێر زەویدا بڵاودەبێتەوە، دەنکی بەقەد دەنکە خۆرمایێکی دەبێت، ڕەشی بۆنخۆشی پێوەیە، دەکرێت بە ملوانکە یان گەردەنبەند. هەروەها دەنگە ڕەشەکەی پاک دەکرێت و سوودی لێوەردەگیرێت بۆ دەرمان. [ ئینگـ : sedge][ لا : Inula helenium]
سمڵە/simiľe: ن:[ ڕوو] گیایەکە لەناو دێراوی تووتنێدا پەیدادەبێت مێمڵە بۆ تووتن.
سمڵی شیرین/simiľî şîrîn: نتـ:[ ڕوو] بادەمی زەوی : جۆرە ڕووەکێکە گوڵەکەی تۆوی نیە. ڕەگەکەی سەلکی قوپاوی بچووکی رەش چەوری پێوەیە، دەخورێت.
.
.
.
.