بۆڵ ¹ /boľ: ن:[ تشت] زەنگێکی زلە لەملی پیشەنگان دەکرێت.

بۆڵاندن/boľandin: کتپ:[ بۆڵ+ ئاندن] بۆڵەکردن، وورتەوورت کردن.

بۆڵە/boľe: نتـ:[ بۆڵ+ ئە][ دەنگ] بڵمە، وورتە، پرتە، ختە.

بۆڵەبۆڵ/boľeboľ: ئانتـ:[ دەنگ] کوتەکوت( رۆژ)، بڵمەبڵم، ڕنگەڕنگ، جرتەجرت، فرتەفرت، جرت و پرت، جرت و خرت، بۆڵەی یەک لەداوی یەک.

بۆڵەبۆڵ کردن/boľeboľ kirdin: کتپ:[ بۆڵەبۆڵ+ کردن] فڵتاندن، فرتاندن، بڵماندن : لەبەرخۆوە وورتاندن.

بۆڵە کردن/boľe kirdin: کتپ:[ بۆڵە+ کردن] بڵماندن، بۆڵەبۆڵکردن، ختەکردن.

.

.

___________

بۆڵ ² /boľ: ن:[ کشت][ هـ] گلووە : بەهێشووی ترێ دەگووترێت.

بۆڵە/boľe: نتـ:[ بۆڵ+ ئە] گلووەترێ،

بۆڵەتە/boľete: ن:[ ڕوو] ماتەدانی بەری درەخت( نیشانەی گەیشتنێتی)

:: ئەو ترێیە بۆڵەتەمەی تێکەوتووە : پێگەییووە.

بۆڵەتەمێ/boľetemê: ن: بۆڵەتەمە.

بۆڵەنمە/boľenime: ن:[ ڕوو] ماتەدانی.

:: ئەم میوەیە بۆڵەنمێی تێکەوتووە : ماتەی داوە.

بۆڵەنمێ/boľenimê: ن: بۆڵەنمە.

بۆڵ بزمارە/boľ bizmare: نتـ:[ ڕوو] جۆرە ترێیەکە.

بۆڵمازوو/boľmazû: ن:[ ڕوو]

1 – [ باشک] جۆرە ترێیەکە سپییە، وەک(سادانی) وایە، بەڵام ئەم مزرە و لە ئەویش ناسکترە.

2 – [ مکـ] جۆرە ترێیەکی شینە گلووشی خڕ و دەنکدارە.

بۆڵی/boľî: نچ:[ ڕوو][ کشت][ بۆڵ+ ئی] گلووەترێیەک

.

.

______________

بۆڵ ³ /boľ: ن: کۆکنە، سۆزانی، ئافرەتی حیز.

.

.

.

.