خاس¹/xas: ئان:[ هـ]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
هو uh
  تێنینی
  خواس بە کەوتنی دەنگی( و) لە خاس دا وەک چوار _ چار، خورادن _ خارن.{ ج. نەبەز، ل،  351}.
 پێشگرێکە بەواتای چاک، باش، جوان، قنج، هووس

1 – چاک، باش، ڕند ، خوو.

:: بەتەما مەبە کەس خاست بێژی.{ پپ}

2 – تازە، نوێ.

3 – جوان، شیرین، قەشەنگ.

خاسان/xasan: ن:[ کۆ] چاکان.

خاسە/xase: ئانتـ:[ خاس+ ئە] چاکە، باشە، ڕەسەن. >< پێچەوانەی زڕە

:: خاسەکەو.

خاسەڕەنگ/xaseřeng: نتـ:

1 – خۆڕەنگ: ڕەنگێک کەکاڵ نابێتەوە، ناچێتەوە.

2 – خاکێکی سوورە دەرمانی لێدەردەهێنن.

خاسەکەوێ/xasekewê: نتـ: کەوی چاک.

{

نیشتبوو بولبولـی شەیدا لە گوڵێ

وای دەفەرموو لە زمان خاسەکەوێ

}{حەقیقی}.

خاسەوبوون/xasewbȗn: کتن:[ کباش، کهـ]

1 – کە چاک دەکرێتەوە.

:: سەعەتەگەی خاسەوبوَو.

2 – چاکبوونەووە.

:: جەلال رەویشتی خاسەوبوَە.

3- باش بوونەوە.

:: کمال خاسەو بوَ، یان هێمان بیمارە.

خاسەوکەر/xasewker: کتپ:[ کباش، کهـ] چاکوەکەر، چاکەوکەر.

خاسەوکردن/xasewkirdin: کتپ:

1 – چاککردن، چاککردنەوە.

2 – زیندووبوونەوە.

3 – ژیانەوە.

:: دکتور خاس مردگ نیە کێگەوە.

خاسەووتن/xasewutin: کتپ:[ ئەردە] پێهەڵگوتن، هەڵنان.

خاسبوون/xasbûn: کتن: چاکبوون، باشبوون.

خاسبوونەوە/xasbûnewe: کتن: چاکبوونەوە، لە نەخۆشی هەستانەوە.

خاستر/xastir: ئانتـ:[ کهـ][  خاس+ تر] بڕشتر، چاکتر، خاس تەر( هـ).

خاستربوون/xastirtbûn: کتن: چاکتربوون.

خاستربوونەوە/xastirbȗnewe: کتن: چاکتربوونەوە.

خاسترکردنەوە /xastirkirdin ewe: کتپ: چاکترکردنەوە.

خاسترین/xastirîn: ئانتـ:[ کهـ] چاکترین.

خاسکردن/xaskirdin: کتپ: خاس کەردەێ( هـ) { درودی، ل، 53}، چاککردن، باشکردن.

خاسگەڵ/xasigeľ: نتـ:[ خاس+ گەل] باشان، باشگەل، چاکان، چاکەگەل.

خاس ووتن/xaswutin: کتپ:[ ئد] باش ووتن، خاس گوتن.

خاسووتن{لە بارەی کەسێکەوە}/xaswutin{le barey kesêkewe}: کتپ :[ ئد] پێهەڵگوتن، هەڵنان، ستایش کردن، ستایشت کردن، پەسن کردن، تاریف کردن.

خاس و خراو/xas ȗ xiraw: ئانتـ:

1 – چاکوخراپ.

2 – تێکەڵاو.

خاسی/xasî: نچ:[ هـ][ خاس+ ئی] باشی، چاکی.

خاسیی/xasîy: نچ:[ کهـ][ خاس+ ئیی] خاسی، چاکیی، ڕندیی، ئەمەگ، قنجیی، قەنجیی( بە پارە یان شتی دیکە){ شوان، ل، 482}.

خاسیی کردن/xasîy kirdin: کتپ:[ که][ خاسیی+ کردن] باشەکردن، چاکەکردن.

.

.

_______________

خاس²/xas:  ن:[ ڕوو] کاهوو : گیایەکی گەڵا پانی چەورە، دەخورێت و دەکرێت بە سەڵاتە.

.

.

_____________

خاس³/xas: ن: گزی، فێڵ.

خاسووک/xasȗk: ئان:

1 – فێڵباز، گزی کەر.

2 – هەڵپەرست : کەسێکە خۆی لە شوێنی بەترسدووربخاتەوە.

.

.

.

.