پێچک ¹ /pêçik: نتـ:[پێ+چک]
1 . گوڵۆڵە، ڤڕڤڕە، پێچکە : پایەی کورسی و سەندەڵی.
2 . پێچکە، دۆڵ، چەرخ : چەرخی داشقە و عارەبانە و شتی لەم بابەتە.
پێچکە/pêçike: ن:[ کەرەستە][ پێ+ چکە( چکۆڵە)]
1 . تایە، تەگەرە، چەرخ : لاستیکی پێچکەی ئۆتۆمۆبیل.
2 . ڕەوڕەوە : ئامرازی لەسەر ڕاوەستانی مێز و سەندەڵی کە وەک پێوڕیە.[ ئینگـ : Wheel]
تێبینی |
مێژووی داهێنای پێچکە و عەرەبانە و ئەسپ دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان بۆ دەروبەری نێوان ساڵانی 911 – 612 ی پێش زاین. کە خاوەن سووپایەکی بەهێزی بووە، وە بە یەکەم سووپا دادەنرا لە جیهاندا |
.
.
______________
پێچک² /pêçik: نتـ:[ پێ+ چک] پێچکە، قاچک، پاچک : پاچەی ئاژەڵ، لاق و لەتەن.
پێچکە/pêçike: نتـ:[ پێ+ چکە( چکۆڵە)] بەشی خوارەوەی بەلەک و پۆز کە دەکەوێتە پشت گوێزینگی پێ، پاشپانی.
.
_____________
پێچکە/pêçike: ن:[ ڕوو] پێچن، گیاپەچکە : ڕوەکێکی خۆڕسکی پەلوپۆداری کوێستانی یە، بڵندی ساقەکەی دەگاتە 50 – 100 سم، گەڵاکانی ئەستوور و ئاودارن و چێژی تاڵە. گوڵەکانی زەرد و تۆمەکەی ڕەنگی قاوەیی و سێ سووچن و ھەر سێ دانە تۆم لە نێو کێلانێکدان، دانەکانی دژی کرمن و لە گەڵاکەی شلکاوێک دەگرن کە بۆ درمان دەشێت. لە دەوروبەری دەریای سپی ناوەڕاست و ئاسیا دەڕوێت.
پۆلێنکردنی زانستی | ||||||
فەرمانڕەوایی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
جیهانی ڕووەک | تۆوەکاسەدارەکان | پێچکە |
پێچن/pêçin: ن:[ ڕوو] گیایەکە کە سی هەتا هەشتا سانت بڵند دەبێتەوە، گەلاکانی شین و ئەستوور و ئاودار و سێ سێ پێکەوەن. گوڵەکانی سەردە، بەرەکەی کەلوویە، کەدەنکەکانی قاوەیین. بۆنی ئەم گیایە زۆرناخۆشە و گەلاکانی تاڵن و بۆ هەندێک دەرمان کەڵکی لێوەردەگرن.[ لا: Ruta fetide، Ruta graveolens].
پێچنە کێویلە/pêçine kêwyle: نتـ:[ ڕوو] گیایەکی پزیشکییە، گوڵەکەی زەردە، قەدەکەی ڕیشاڵدارە.[ ئینگـ : Wildrue].
.
.
.
.