مست/mist: نتـ:
1 – مشت، گۆڵم، چنگ، بۆقک : ناوبەری دەست و پەنجە کاتێتی کە بە قووڵیی بەیەکەوە بنووسێنرێن.{ خاڵ، ب 3 ، ل، 290}{ گیو، ل، 859}.
2 – قەڤد : مستێکی گەنم. لاویچێک مستی پێ دەڵێن : دەستی قوچاو.
مستانە/mistane: نتـ:[ مست+ ئانە] بەشێوەی مست.
مستەکۆڵە/mistekoľe: نتـ:[ مستە+ کۆڵە] گورمچە( فە) : دەستێکە پەنجەکانی قووچابێت.
:: مستەکۆڵەیەکی پیاماڵی.
مستدان/mistdan: کتن:[ کباک] پەلاندن : pelandin.{ ئیزۆلی، ل، 279}
:: مستەک ئاڤ دە خەنقی : mistek av de xeniqî.
مست لێدان/mist lêdan: کتن:[ کباک] بەدەستی قوچاو لێدان.
:: مست لێدانێ( هـ) : گەمەیەکی منداڵانەیە.
:: مستی پشتی( هـ) : گەمەیەکە.
زاراوەی مست لە واتای جیاجیا دا |
بەمستی لێدان/be mistî lêdan: کتن:[ کباک]
پشت مستدان/pişt mistdan: کتپ:[ کباک]
کاڵەمستانە/kaľe mistane: نتـ:[ کۆن][ کاڵە+ مستانە( مست+ ئانە)] کاڵەمستێ.
کاڵەمستێ/kaľe mistê: نتـ:[ کۆن][ کاڵە+ مستێ( مست+ ێ)] جۆرە یارییەکە یەکێک شتێک دەشارێتەوە لە قولی مستیدا، هەر کەس دۆزییەوە، دەیباتەوە.
کاڵەمشتێ/kaľe miştê: نتـ:[ کۆن][ کاڵە+ مشتێ( مشت+ ێ)] کاڵەمستێ.{ خاڵ، ب 3 ، ل، 75}
لەمست کوشتن/le mist kuştin: کتن:[ ] ڕاپەلقین، پڕ بە دەستێکی.
.
.
.
.