فس/fis: ن: تس : بای بێ دەنگ لە مرۆڤ جووێ دەبێتەوە و بۆگەنە.{ گیو، ل، 672}. 

فساندن/fisandin: کتپ:[ مکـ] تس پێکەندن، تساندن،

فسەک/fisek: ئانتـ:[ کباک][ فس+ ئەک] فسکەن، تسکەن.

فسبەردان/fisberdan: کتن:[ فس+ بەردان] تسکەندن.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 520}. 

فسدان/fisdan: کتن:[ فس+ دان] تسین، تسکەندن. 

فسدانەوە/fisdanewe: کتن:[ فس+ دانەوە] تسکەندن.

فسفس پاڵەوان/fis/fis: ئانتـ:[ فسفس+ پاڵەوان] خۆهەڵکێشی هیچ لە دەست نەهاتگ.  

فسکاندن/fiskandin: کتپ:[ فس+ کاندن] پێدافسین، تسکاندن : سواربوونی مەلی نێر لەمێچکە.

فسکەر/fisker: ف:[ فس+ کەر( کردن)] تسکەن.

فسکەن/fisken: ف:[ فس+ کەن( کەندن)] سکەن : کەسێ کە زۆر تس لێدەدات. 

فسکەن/fis: ئان: بریتییە لە خوێری و ترسەنۆک. 

فسکەندن/fiskendin: کتپ:[ فس+ کەندن] تسکەندن.

فسکردن/fiskirdin: کتن: تس بەردان. 

فسن/fisin: ئان:[ فس+ ن] تسکەن، تسکن. 

فسنۆک/fisnok: ئانتـ:[ فسن+ ئۆک]

1 . زۆرتسکەن.

2 . بریتیە لە زۆر ترسنۆک.  

فسین/fisîn: ن: تسین، فس کەندن. 

.

.

________

فس/fis: ن: خەوتنی مریشک لەبن کەڵەشێردا یان دانەوینی مریشک لە بن کەڵەشێردا. 

فساندن/fisandin: کتپ:[ کباک] کووڕکردنەوە، چەماندنەوە، داهێنانەوە، قەڵەشتن، نیشتاندنەوەی هەڵامسێ.

فس خواردن/fis xwardin: کتن:[ زیند] دانەوینی مریشک بۆ کەڵەشێر. 

فسکەندن/fiskendin: کتپ: قوندانەوە و هەڵنیشتنی مریشک و باڵندانە.

فسدان/fisdan: کتن: بریتییە لە دەرکردنی یەکێک. 

:: بارامیان فسدا : وتا دەریانکرد.

:: خۆدانەواندن، خۆفشکردنی مریشک بۆ کەڵەشێر.

فسدانەوە/fisdanewe: کتن: دەستهەڵگرتن لەکارێک و پەشیمان بوونەوە لەبەرنەبوون و سەرنەفرتنی.

.

.

______________

فس/fis: ن: وشەی پشیلەدەرکردن.

فسسە/fisse: ن: وشەی پشیلەدەرکردن.

فسنان/fisnan: کتپ: لە وەدەرنان بە سووکایەتی.  

.

.

____________

فس/fis: ن: وشەی گاڵتەپێکردن.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 520}. 

.

.

.

.