کرمەک/kirmek: ن:[ جوانکاری][ کەرەستە] جناخە، بەرچەنە، ژێرچەناخە: چشتێكە لە قەیتان یا لە زێڕ و ئیتر بە ژێرچەنەگە دا ڕایەڵ دەكرێت و هەردووک سەری بە قولاپ لە كڵاوی ژنان بەنددەكرێت.
:: کرمەک کوردەواری کێشەکەی نزیکەی 20 گرامە 4 مسقاڵ زێرە لە عەیاری 18.
:: گەردانەی کرمەک.
{
لەبەر ھاڕەی گۆبەرۆک و گوارە و کرمەک و ژێرچەنە
نیوەڕۆیە لەبەر بێرێ کۆڕی مەڕی ڕادەپەڕی
}{ هێمن}
.
.
.
.