مامان/maman: ن: پەژاج( کباک)، تایان، دایەن : پزیشکی منداڵبوون، قابیلە یان ئاریکاری دایک لە زاندا.[ ئینگـ : Obsterician].
مامانی/mamanî: نچ: پەژاجی : ئەوەی پەیوەندی بە مامانەوە هەبێت
:: کاری مامانی
:: کرێی مامانی.
مامانیکردن/mamanîkirdin: کتپ:[ ئینگـ : accouchment]{ پەزیشکی، ل، 18}.
پاشمامان/paşmaman: نتـ:[ پاش+ مامان] مامانێكە كە لە پشتی زەیشتانەوە دادەەیشێت لە كاتی منداڵبوونیدا.
زایاندن/zayandin: کتپ:[ هـ] منداڵ خستنەوە.
:: مامانەکە ژنە دووگیانەکەی زایاند : واتا منداڵەکەی پێدانا.
.
.
.