گەڕانەوە/geřanewe: کتن:[ گەڕان+ ئەوە]

1 – ئه‌ڵپلان ( کهـ)، ئه‌ڵپلیان، بادانەوە، پاشڤەچوون، وادانەوە، زڤڕان، زڤڕین : چەرخاندنەوە، هۆی کاردانەوە

:: گەڕانەوە بۆ شێوەی یەکەم.

{

مژدە بەرن بۆ دلبەر نەورۆز گەڕایەوە

بای نەسیمی شادی هات دەشت و دەر ڕازایەوە

}{ دڵزار}

2 – گەڕاندنەوە ژیان : بۆ کەسێک بەڕێگەی شێلانی دڵ.

3 – نەخۆشی گەڕانەوە.[ ئینگـ: Palindromic]. 

گەڕانەوە بۆ دواوە/geřanewe bo dwawe: کتن:[ گەڕان+ ئەوە] پاشڤەدان، پاشڤەڤەگەرین( کباک)، پاشەكشێ، پێدزكێ، كشانەوە، ڕۆیشتن بەرەو دواوە.

گەڕانەوەی ئاو/geřanewey aw: کتن: نیشتنەوەی ئاو، کشانەوەی ئاو، نیشتاو، کرژبوونەوەی ئاوی دەریا.   

بەرەودوا گەڕانەوە/berew diwa geřanewe: کتن: خراپبوونی باری نەخۆشی.[ ئینگـ: Palinal]. 

.

.

.

.