چڵم/çiľm: ن:[ هـ] چرم ، خلینک : xilînk، کڵم _ کلم ( کلمووش : kilmûş یان کلمیش kilmîş (کباک) : شلەیەکی ئاویی لینجە لە پەردەی ناوەوەی هەندێک ئەندام دەردەرێت بۆ تەڕکردن و پاراستنی ئەوە ئەندامەی لەش وەک کەپوو. شێوەکەی لنج و سوێرە.[ ئینگـ : snot ].
: لووت بە دەزگای دروستکردنی چڵم دادەندرێت و بە بەردەوامی ڕۆژانە چوار پەرداخ بەرهەم دەهێنێت بێ ئەوەی مرۆڤ هەستی پێ بکات. کە زۆرینەی لە ڕێگەی قوڕگەوە دەچێتەوە ناو ڕێڕەوی هەرس و بەشێکی کەمێكی لە لووتەکان کەڵەکە دەبێت و دەمێننەوە هەستی پێ دەکرێت.{ د. تۆڵە فەرەج}
:: چڵمەکەی دێتە خوارەوە.
چڵم ئەسترین/çiľm estirîn: کتپ: چڵم شڕین، لووت پاککردنەوە، فنگ کردن، هنگ کرن.
چڵمی شل/çiľmî şil: نتـ: چڵمی ووڵاغ.
چڵمی لووت/çiľm: ئانتـ:[ ئینگـ : masarium, Biennorrainia]
چڵم فڕێدان/çiľm fiřêdan: کتپ: فنگ کردن.
چڵمن/çiľmin: ئان:[ هـ] چرمن: گیاندارێکە چڵمی زۆربێت.
:: منداڵێکی چەند چڵمنە.
چڵمی/çiľmî: نچ: چڵمین : هەر تشتێک پەیوەندی بە چڵمەوە هەبێت. [ ئینگـ : mucous, mxxodes, myxoid, slimy]{ کەمالنامە، ل، 1305}.
.
.
__________________
چڵم/çiľm: ئان: بریتییە لە شلەیەکی نەبەگە و خۆنەگرتی[ ئینگـ : slime].{ هەژار، ل، 205}
چڵمە/çiľmî: نتـ: پێشگرێکە بەواتای تشتێکی خۆنەگرتوو. [ ئینگـ : myx ]
چڵمەلەتە/çiľmelete: ن:[ ڕوو] مەبەست لە ناووکی گووێز و بادام و ئیترە، کە هێشتا شیرە بێت و خۆی نەگرتبێت و نەگەیشتبێت.
چڵمسین/çiľmisîn: کتن:[ کباک، زا] ژاکان، سیسبوونی گوڵ. پانچلۆکی بوون(کباک).
.
.