کێ/kê: جنـ: پرسیارە بۆ دیاریکردنی باری تاکە کەسێک ؟
1 . کی ؟ : چکەس، هەرکەسێ، هەرکەس.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 675}.
:: کێیە ؟ : چکەسە ؟.{ گیو، ل، 799}.
:: بۆ کێیە ؟ .
:: کێ دەکەی بەھاوسەری ژیانت ؟ .
کێ بوون/kêbûn: کتن:
{
کێ بێ لە من ماندووتر بێ؟ !
من خۆشەویستێکم هەبوو،
وەکوو دڵۆپە فرمێسکێک
لە گلێنەی چاوەکانما قەتیس مابوو
لە ڕۆژێکی بەهاری ساڵی حەفتادا
لە چاوەکانم جیا بۆوە
کێم/kêm: جنـ:[ کێ+ م]
1 . من کام کەسێککم ؟ .{ هەمبانەبۆرینە، ل، 679}.
2 . هەر کەسێ من
:: کێم دەستنیشان کرد، بیگرن.
کێن/kên: جنـ: وشەی پرسیا، کامە کەسن.
کێندەر/kênder: جنـ: کام جێگە، کوێندەرێ.
کێندەرێ/kênderî: جنـ: کێندەر ؟ .
کێندەری/kênderî: جنـ: وشەی پرس. خەڵکی کام جێگە ؟ .
کێو/kêw: جنـ: کام کەس لەئێوە ؟ .
کێوە/kêwe: جنـ:
1 . بۆکوێ ؟ .
2 . بۆکام جێگە ؟ .
کێهانە/kêhane: جنـ: کامانە ؟
کێهە/kêhe: جنـ: کام ؟ .
کێهەی/kêhey: جنـ: کام لەوان ؟ .
کێهەیان/kêheyan: جنـ: کامی لەوانە ؟ .{ هەمبانەبۆرینە، ل، 680}.
.
.
____________
– کێ/kê – : جنـ:
1 . [ هـ] کە : پاشگرێکە نیشانەی ناسراوبوونە، بۆ ئافرەت بەکاردەهێندرێت.{ مەردۆخ، ب 2 ، ل، 398}
پاشگرێکە لە زمانی کوردی بە واتای چکۆڵە دێت.
:: کچەکێ داوەرە.
2 . پاشگرێکە لە زمانی کوردی بە واتای کایە دێت.
:: چاوشارکێ.
3 . پاشگرێکە لە زمانی کوردی بە واتای بۆ ناسین دێت.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 675}.
:: ماڵەکێ.
:: ئەشتەکێ.
.
.
_____________
کێ/kê: جنـ: کەی : ماڵی تاژییان.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 675}.
.
.
____________
کێ/kê: جنـ: بارەی ژاندن بۆ جارێک.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 675}.
:: کێی مەشک.
.
.
__________
کێ/kê: ن:[ ئەند] دەرگای ماڵ و دەرگای چەپەر.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 675}.
کێبەرکێ/kêberkê: نتـ:[ کێ+ بەر+ کێ] ملە : ڕکبەڕکە لە بازی یان لە کاریک دا.
کێبەکێی/kêberkêy: نتـ: هەرکەس هەرکەسی، پشێوی و ئاژاوە.
.
.
.
.