وورد/wurd: ئان:
1 – پەراش، چرت، خاش، خوورد_خورد( فار)، ڕێز_ڕێزە، ور_ورت، فردەک، ورد، هوور_هوورد، هویرا_هویر( کباک) : شتێکە کە درشت نەبێت.[ ئینگـ: accurate]
2 – تەکووز، زرنگ : بریتییە لە مەردوومی زییرەک.{ خال، ل، 373}{ شوان، ل، 909}.
ووردە/wurde: ن:[ وورد+ ئە]
1 – چکۆڵە، خووردە _ هووردە.
2 – لەت، پەرچق( کباک).
ووردەباران/wurdebaran: نتـ:[ ووردە+ باران] نمەباران، بارانەی وورد.
ووردە بەرد/wurdeberd: ئانتـ:[ ووردە+ بەرد]
1 – خیچک.
2 – کەرپوچو.
ووردەسووتوو/wurdesûtû: ئانتـ:[ ووردە+ سووتوو] پەپرووکە، بەورینگ، بەوروو: ووردەسووتوو کە لەسەر ئاگر بەرزدەبێتەوە.
ووردەکار/wurdekar: ئانتـ:[ ووردە+ کار] مرۆڤی ڕێکوپێک و بەتوانا، دەست ڕەنگین.
ووردەگیر/wurdegîr: ئانتـ:[ ووردە+ گیر] ڕەخنەگر.
ووردەڵە/wurdeľe: ئانتـ:[ ووردە+ ڵە] وردەڵە.
ووردەفرۆش/wurd: ئانفا:[ ووردە+ فرۆش] وورەواڵەفرۆش، خوردەفرۆش.
ووردەوالا/wurd: نتـ:[ ووردە+ واڵا] ووردەواڵە.
ووردەواڵە/wurd: نتـ:[ ووردە+ واڵە] هوردەواڵە، هووردەوات : شتومەکی فرۆشتنی عەتاران.
ووردەواڵەفرۆش/wurd: نتـ:[ ووردەواڵە+ فرۆش] عەتار، خوردەچی، خوردەفرۆش، ووردەفرۆش.
ووردەووردە/wurdewurde: ئانتـ:[ ووردە+ ووردە] پلەپلە، هێدی هێدی.
ووردبوون/wurdbûn: کتن:[ وورد+ بوون] پەراشبوون، پارچەپارچەبوونی چشت زۆر بە پچووکی، لەت و پەت بوون، ڕێزەڕێزەبوون، تووتووخین، چرتین( کباک)، قەرچقین، گەرمشین، گەلفچین _ گەلفین، گژمرنین( کباک)، مردین، هەلاهەلابوون.
ووردبوونەوە/wurdbûnewe: کتن:[ وورد+ بوونەوە]
1 – سەرنج دان : تەماشاکردنی شتێک بەووردی، ووردەوەبوون : بەزیتیی لەچشتێک ڕووانین.{ شوان، ل، 909}.
2 – تێڕامان : بیرکردنەوە لەچشتێک بۆ هاتنەوەبیر یان بۆ زانینی، بەووردی تێڕوانین، سەرنجدان.
ووردبین/wurdbîn: نفا:[ وورد+ بین( بینین)] میکرۆسکۆب.
1 – خوردەبین، میکرۆسکۆپ، تۆژێنەوەر، پشکنەر : بریتی یە لە کەسێک کە لە هەموو کارێکدا وورد و زیرەک بێت.
2 – سەرنجدەر.
ووردبینین/wurdbînîn: کتن:[ وورد+ بینین] تۆژینەوە، پشکنین.
ووردبینی/wurd: نچ:[ ووردبین+ ئی]1- بەهۆشی، بیرتیژی : زیرەکی بە ڕەنگێک کە لە هەموو شت ووردببێتەوە. 2 –[ زیند] بۆ ئامێرێک ئەم وشەیە بەکارهاتووە کە ئینگلێزی پێی دەگووترێت میکرۆسکۆپ: .
ووردبینی سادە/wurd: نتـ:[ ووردبینی+ سادە] میکرۆسکۆبی سادە.
ووردبینی ناسادە/wurd: نتـ:[ ووردبینی+ ناسادە] میکرۆسکۆبی ناسادە.
ووردکە/wurdke: نتـ:[ وورد+ کە] وورتکە.
ووردکەرەوە/wurdkerewe: نتـ:[ وورد+ کە] پۆلکەرەوە، سەرنجدەر.
ووردکراو/wurdkiraw: نتـ:[ وورد+ کراو( کردن)] پەڕاش( ڕۆژ)، هاڕڕاو _ هاڕڕو، لەئاشکراو.
ووردکردن/wurdkirdin: کتپ: تووتووخاندن، چرتکردن، خنگارکرن( کباک)، شەکستن، فردەک کردن _ فردکرن( کباک)، کژمراندن، هەلاهەلا کردن، هورکرن.
ووردکردنەوە/wurdkirdinewe: کتپ:
وورد و خاش/wurd û xaş: ئانتـ: هەلاهەلا.
وورد و خاش بوون/wurd û xaş bûn: کتن: پەراش پەراش، پەرچڤین، پەلسین، پەڵشان، کرمنشین، مرچقین، هەلاهەلابوون، هەلسین.
وورد و خاش کردن/wurd û xaş kirdin: کتپ: پەرچقاندن، پەلساندن، کرمنشاندن، مرچقاندن، هەلاهەلاکردن، هاڕین.
ووردیکەلانە/wurdîkelane: نتـ:[ ووردی+ کاڵانە] ووردی کڵا.
ووردیلانە/wurdîlane: نتـ:[ ووردی+ لانە] هوردیلانە.
ووردیلە/wurdîle: ئانتـ:[ وورد+ یلە] چکۆڵە، گچکۆکە.{ گیو، ل، 897}
1 – هوردیلە، وورتکە.
2 – بچکۆڵانە، بچکەڵە، بچکۆلە، بچکەڵانە، چکۆڵە، چکۆلۆکە، زۆر وورد، بیچکەڵە.
.
.
.
.