تەپۆلک/tepolik: نتـ:[ تەپ+ ئۆلک] تەپۆلکە.

تەپۆڵکە/tepoľike: نتـ:[ تەپۆڵک+ ئە] ئەراوەند، ئەرڤاز، باسک، بستوو، پۆزە، تەپە، تەپکە، تەپۆڵە، تەپلاک(رۆژ)، تەپەڵووک، زۆگ، کەل، کلکە، کووپک، گردە ڵووک، گردی چکۆڵە، کۆسپڕیی ناوزەوی، گووپک، ملەکێو، هەردەم، هەرەم، هەرەزە، هه‌نده‌ڤ، یاڵ.[ ئینگـ : Mound]. 

تەپۆڵکە تەپۆڵکە/tepolike tepolike: نتـ:[تەپۆڵکە+ تەپۆڵکە] تەپودۆڵ، هەورازونشێو، زوورگ.

تەپۆڵکەی سەرچیایان /tepoľkeyserçyayan: نتـ:[تەپ+ئۆڵکە] بەراز، بازگە، ترۆپکە.

تەپۆلکەیی/tepolikeyî: نچ:[ تەپۆلکە+ یی] [ ئینگـ : hierarchical]{ پیتۆکەکانی زمانەوانی، ل، 11}.

پەیژەی تەپۆلکەیی/tepolikeyî: نچ:[ تەپۆلکە+ یی]

حەندەف/ĥendef: ن:[ جێۆ][ کباک، زا] تەپۆڵکە.

.

.

.

.