پێکەن/pêken: نتـ:[ پهـ : خەندەن _ خەندییتەن][ پێ+ کەن( کەنین : خەنین] خەننێسێ( ل)، کەنین( کباک)، خوڕی، پەنەخوڕی ( هـ) : کرانەوەی لێوەکان و هاتنە دەری دەنگێک لە گەروو لە خۆشیان یان لەبەر بیستنی گاڵتە، دەرباینی شادی و خۆشی بە قڕقا و کەنین >< گریان.
پێکەنۆک/pêkenok: ئانتـ:[ پێ+ کەن+ ئۆک] پێکەنین، ئاواوۆک، قەرفۆک، قردک.
پێکەنین/pêkenîn: ن:[ پێ+ کەنین] پێخەنین، حیلکەحیلک، تریقە، قوڵپە، کەنوو، گارەی پێکەنین، هاڕەی پێکەنین : دەمکردنەوە و گەشانەویەکە لەدەم و ڕووی مرۆڤدا پەیدا دەبێت، بەهۆی بینین یا بیستنی شتێکی خۆشەوە.
پێکەنین/pêkenîn: کتن: خەنین( دەر)، دانەقاقای پێکەنین، قاقاکردن، پێخەنین، حیلکەحیلککردن، تریقانەوە _ تریقەکردن، کەنو و هاتن _ کەنین( فە)، گارەی پێکەنین، دانەهاڕەی پێکەنین، پەیخەندین، گرژینەوە.
پێکەنیناوی/pêkenînawy: ئانتـ:[ پێکەنین+ ئاوی]
1 – سەیر، سەیروسەما.
2 – مایەی پێکەنین.
3 – گاڵتەجاڕ.
پێکەناندن/pêkenandin: کتپ: کەناندن.
پێکەنین دەر/pêkenîn der: ئانتـ: لێبوک.
پێکەنین دەری/pêkenîn derî: نچ: لێبوکی.
بەقاقاپێکەنین/beqaqa pêkenîn: کتن:[ بە+ قاقا + پێکەنین] تریقاندن.
تریقەی پێکەنین/tirîqey pêkenîn: شڕ: قاقای پێکەنین.
دەم بەپێکەنین/dem bepêkenîn: شڕ: دەڤکەن، دەڤکەنۆک، ڕووخۆش.
.
.
.
.