شاوڵ/şawiľ: ن، ئان:[ کەرەستە] بوق( کباک)، ستون، سەری، شاقول _ شاقووڵ، شاووڵ : ئامرازێ یان دەزگایەکە لە ئاسنێکی خڕی قورسە بەستراوە بەپەتێکەوە بۆ دروست کردنی پەندۆل، وەستای بەنا خواری وگێڕی دیواری پێ بەراورددەکات. 

شاوڵی/şawiľî: نچ:[ شاوڵ+ ی] سەرەکی، شاقوڵی، شاووڵی.[ ئینگـ: Vertical].

شاوڵی بازنەیی/şawiľî bazneyî: نچ:[ بیر].[ ئینگـ: Vertical circle].

شاوڵێتی/şawiľêtî: نچ: شاقولیتی( کباک)، سەریتی، کاریتەییتی.[ ئینگـ: Verticality , verticalness]

بەشاوڵی/beşawiľî: ئاکتـ: ب سەری، ب شاقولی( کباک).[ ئینگـ: Vertically ]

دەرکەناری ستوونی/derkenarî stûnî: نتـ:[ بیر][ دەرکەنار+ ی+ ستوون+ ی] دەرکەناری شاوڵی.[ ئینگـ: vertical asymptote]

دووگۆشەی سەربەرامبەر/dûgoşey serberamber: نتـ:[ بیر][ دوو+ گۆشەی+ سەر+ بەرامبەر] دووگۆشەی شاوڵی.[ ئینگـ: vertical angles]

ڕووی شاوڵی/řûy şawiľî: نتـ:[ بیر][ ئینگـ: vertical plane]. 

ستوونی/stûnî: نچ: شاووڵی.[ ئینگـ: vertical]

ستوونیانە/stûniyane: ئاکتـ: شاووڵیانە.[ ئینگـ: vertically]

هێڵی شاوڵی/hêľî şawiľî: نتـ: هێلی ستوونی.[ ئینگـ: Vertical line].

.

.

.

.