ئینشا ¹ /înşa: ن:[ بیا][ ع : انشاء]

1 – ڕێکخستن و سازاندنی وشه ‌و ڕسته‌ی جوان بۆ په‌خشان و نووسراوه‌ به ‌نووسین.

2 – به‌رپاکردن، دامه‌زراندن

3 – نامه‌ی ئه‌دیبانه‌ ومیرزایانه‌

:: میرزا ڕه‌شیدی قازی ئینشای باش بوو.

:: خۆی به‌ میرزا ده‌زانی و ئینشاشی ئینشای منداڵانه‌یه‌.

.

.

_______________________________

ئینشا ² /înşa: ن:[ ع : انشاء][ ڕۆژک] په‌رتووکێکه‌ نموونه‌ی نامه‌ی نووسراوی تێدا کۆکراوه‌ته‌وه‌ و قوتابیان فێری نامه‌نوسین ده‌کات.

ئینشابه‌ند/înŝabend: نتـ، ئانتـ:[ع : انشاء+ کو: به‌ند]

1 – که‌سێک که‌ لێهاتوو بێت له ‌ئینشا( په‌خشان، نامه‌، گوتار…) نووسین.

2 – که‌سێک به‌که‌سێکی دیکه‌ یان شتێک هه‌ڵده‌لێت.

{

ئینشابه‌ند شه‌رح شیرین ئه‌رمه‌ن

به‌ی ته‌ورکه‌رد ئینشای حاڵات کۆکه‌ن

}{خانا}.

.

.

.

.